جێگری سەرۆكی باڵای ئاوی شیرین و خۆراك لە سندوقی جیهانی گیانلەبەرە كێوییەكان لە واشنتن ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاكی خواردنەوە خراپتر دەبێت و لە ئێستادا تەنها كەمتر لە یەك لەسەدی ئاوی جیهان سازگارە و دەكرێت بخورێتەوە.
مێلیسا هۆ ئاماژەی بەوەداوە تەنانەت ئەو ئاوەشی كە هەیە، بەتەواوی سەلامەت نیە بۆ خواردنەوە وچەندین ماددەی زیانبەخش و پێكهاتەی ناتەندروستی تێدایە، هەروەها وتیشی هەرچەندە ئێمە ئاو لە هەموو دەوروبەری هەسارەكەدا دەبینین، بەڵام درك بەوە ناكەین كە چ سەرچاوەیەكی بەنرخ و سنووردارە.
مێلیسا هۆ ئامارێكی لە میانی چالاكیەكدا بەناوی "ئەمە كەشوهەوایە " لەسەر ئاو هێنایەوە و هۆشداری لەبارەوە دا ئەم قەیرانی ئاوەش لەكاتێكدایە كە نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاك بە تایبەتی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا بووەتە شتێكی باو و زیاتر لە دوو ملیۆن ئەمریكی بێ ئاوی خاوێنن لە ماڵەكانیاندا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.