بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا، پێنج ئەندامی تۆڕێكی تاوانكاری ڕێكخراو كەپێك هاتوون لەچوار كوردو كەسێكی ڕۆمانی، لەدادگا تاونباركراون بەهێنانی كۆچبەری نایاسایی بەپشتی بارهەڵگری ساردكەرەوە لەڕێگای بەندەری شاری (پۆرتسمۆس)وە بەقاچاخ بۆ بەریتانیا.
وەك ئاژانسەكە دەڵێت: چالاكییەكانی ئەو باندە لەژێر لێكۆڵینەوەو چاودێری كردنی نهێنی بەردەوام دابووە، دواجار بەئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش دەستگیر دەكرێن و ئاشكرا دەبن.
ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: لەكاتژمێرەكانی سەرلەبەیانی سەرەتای 11ی ئازاری 2019، ئەفسەرانی دەزگای تاوانی نیشتیمانی چاودێری چالاكیەكانی ئەندامانی ئەو گروپەیان كردووە، دوای بەدواداچوون دەركەوتوە كەلەڕێگای لۆریەكی ساردكەرەوە دوای ئەوەی بەكەشتی گەیشتووەتە بەریتانیاو شوفێرێكی ڕۆمانی بەناوی مارینێل دانوت تەمەن 31 ساڵ، لێی خوڕیوە، لەباكوری فەڕەنساوە، لانیكەم سێ كۆچبەری نایاسایی تێدا بووە، پاش یەكتر بینیان لەگەڵ ئەندامانی دیكەی گروپەكە لەشەقامی A27 كۆچبەرەكان دەخەنە ناو دوو ئۆتۆمبیلی دیكەی جیاوازەوە.
دوای چاودێری كردنی ئەفسەرانی ئاژانسی بەرنگاربونەوەی تاوانی نیشتیمانی، ئۆتۆمیلی یەكەم كەجۆری ڤۆكسۆڵ ئاسترا بووە و شوفێرەكەی بەناوی (م٫ م)، تەمەن ٣٣ ساڵ ڕادەگیرێت، پاش پشكنین دەركەوتووە دوو كۆچبەری عێڕاقیی كە خوشك و برایەكی تەمەن ١٨ساڵ و ١٣ساڵ بوون لەناویدا دەستبەسەر دەكرێن، ئۆتۆمبێلی دووەمیش، كەجۆری ئاودیۆی A3بووە، پاش ڕاگرتنی ئەویش ژنێكی تەمەن ٣٠ساڵی عێڕاقیی تێدا دەدۆزرێتەوە.
ئەفسەرانی دەزگای تاوانی نیشتیمانی ویستویانە لۆریەكە دەست بەسەر بكەن، بەڵام هەوڵی هەڵهاتنی داوە بۆیە پاش دەستگیردنی و پشكنینی ٣٥هەزارو پێنج سەد پاوەندی كاش، لەناو زەرفێكی پلاستیكدا دەدۆزرێتەوە لەگەڵ بڕی ٧هەزار یۆرۆی دیكە، كەلەناو لۆریەكە حەشار دراوە.
بەرەبەیانی دواتریش، لەناوچەی فریاگوزاری و وەستانی ئۆتۆمبێل سەیارەیەكی جۆری ڤی دبلیو تۆران، لەخزمەتگوزارییەكانی لیفۆك له ڕێگا ڕادەگیرێت، كەشوفێرەكەی كوردێكی دیكەیە دەبێت، بەناوی( گ٫ ج)، تەمەن ٣٧ساڵ، دانیشتوی شاری برادفۆرد ، بەووتەی ئەفسەرانی ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی (گ) سەركردەی تۆڕەكەیە و پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی دیكەی گروپەكەی هەبووە، بۆ ڕێكخستنی كۆبوونەوە ، ئەو ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە داواكراوە، چونكە پاش دەستگیردنی بەكەفالەت تاكاتی دادگایی كردنی ئازاد كراوە، بەڵام ئێستا هەڵاتووەو شوێنی نادیارە.
هاوكات دوو ئەندامی دیكەی گروپەكە لەڕێگەی بەڵگەی تەلەفۆنییەوە ئاشكرا بوون، كەدانیشتوی شاری مانچستەرن، ڕۆژی ١٤ی ئاداری ٢٠٢٣ ، دادگا هەریەكە لەشوفێرە ڕۆمانیەكەو (پ٫ غ) و (ك٫ ق) تاوانباركرد، بەئاسانكاریی و قاچاغچیەتی كردن بەكۆچبەری نایاساییەوە، بڕیاڕیشە ڕۆژی ١٣ی مانگی داهاتوو دادگا سزاكەیان بۆ دیاری بكات،
لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بە نرخی فەرمی دەست پێدەکات و هەر گەشتیارێک سێ هەزار دۆلاری بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک پێدەدرێت.
بانكی بازرگانی عێراقی TBI بڵاوی کردووەتەوە، دوو بنکەی فرۆشتنی دۆلار لە هەر یەک لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکەینەوە، تێیدا خزمەتگوزاری پێدانی دۆلار بە گەشتیاران پێشکەش دەکەن، بەڵام پێویستە پێشوەختە هەر گەشتیارێک پارەی دیناری بە شێوەی کاش لە یەکێک لە بانک و لقەکانی بانکی بازرگانی عێراقی لە پارێزگاکانی موسڵ، هەولێر، سلێمانی، دهۆک دابنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بنکەکانی پێدانی دۆلار لە سبەی یەکشەممە بەرواری لە هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەست بەکار دەبن، بە شێوەی حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.