هەواڵ

کارمەندێکی تەندروستی دەڵێت لە نەخۆشخانەی شار دەرمانی بەسەرچوو دەدرێتە نەخۆش

Mic
2023-07-22

کارمەندێکی نەخۆشخانەی شار دەبێتە هۆی ئاشکراکردنی دەرمانی بەسەرچوو لە نەخۆشخانەکە و دەڵێت هەندێک کەس لە پشت کارەکەوەن.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شار بە MIC ی راگەیاند" کارمەندێکی نەخۆشخانەکە بەناوی زامۆ عومەر سەعید کە کارمەندی بەشی دەرمانە لە نەخۆشخانەکە، پێدانی دەرمانی بەسەرچووی بە نەخۆش ئاشکراکردووە و ئەوەش بۆتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانیه."

بەگوێرەی سەرچاوەکە، زامۆ عومەر سەعید، دژی ئەوە بووە کە دەرمانی ساختە بدرێتە نەخۆش و هەوڵیداوە زانیارییەکان بگەیەنێتە لایەنی بەرپرس و میدکاکان، بەڵام رێگری لێکراوە."

زاموا لە بەرواری 25-2-2023 زانیارییەکانی گەیاندۆتە کەسێکی دیکە و لەڕێگەی ئەو سەرچاوەیەشەوە بە مایک گەیشتووە، کە چۆن هەندێک کارمەند و کەسی ناو نەخۆشخانەکە دەرمانی بەسەرچوو دەدەن بە نەخۆش، بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی کە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر تەندروستی نەخۆشەکە دەبێت."'

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە " هەندێک کەس کە لەشێوەی باندن هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کارەکە و دەرمانەکە بۆ چەند کۆمپانیایەکی دەرمان ساغ دەکەنەوە."

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی MIC لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بە دەیان جۆر دەرمانی ساختە و بەسەرچوو هەن و هەنێکیان لەناو نەخۆشخانەکان و دەرمانخانەکاندا بەسەر نەخۆشدا و بە بەرواری نوێوە دەدرێنە نەخۆش.

لەسەر پرسەکە MIC پەیوەندیکرد بە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەوە، بەڵام ئامادە نەبوون لەسەر رووداوەکە هیچ زانیارییەک بدەن

دیجیتاڵمیدیای MIC لە بەرواری 25-2-2023 هەمان زانیاری لەسەر رووداوەکە بڵاوکردەوە. بەڵام بەهۆی فشاری بەرپرسانی تەندروستی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە بۆ ماوەیەک راگیرا.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.