کەم رۆژ هەیە میدیا و ناوەندە جیهانییەکان، زەنگی مەترسی لەناوچوونی قەوارەی هەرێم و دەسەڵاتە خۆبەڕێوەبەرێیە 32 ساڵەکەی لێنەدەن، بەڵام هێشتا سەرکردەکانی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار(پارتی و یەکێتی) بێباکن بەرامبەر ئاگادارکردنەوە گەورەکان.
گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کۆکردنەوەی گەورەی سەروەت و سامانی گشتی لەسەر حسابی میللەت و بەکارهێنانی هێزی چەکدار بۆ پاراستی خۆیان، لەزەقترین ئەو هۆکارانەن کە پایەکانی هەرێمەکەی بەتەواوی درز پێبردوە و دووریش نییە پایەکانی بەتەواوی بڕوخێنێت.
گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا كه رۆژی هه‌ینی 25ی ئابی 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای سه‌ردانه‌كه‌ی هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ به‌غدا و راگه‌یاندنی نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌ردانێكی مێژوویی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا بۆ به‌غدا، ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه به‌رده‌وامه.
فۆرین پۆلیسی ده‌ڵێت: "راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ماوه‌ی 5 مانگه به‌رده‌وامه و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وتی جیهانی دروست كردووه، به‌جۆرێك راگرتنه‌كه بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی نزیكه‌ی سه‌دا 0.5ی كۆی هه‌نارده نه‌وتییه‌كانی له‌ده‌ست بدات كه نزیكه‌ی سه‌دا 10ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا كاریگه‌ری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت و نرخه‌كانی دروست ده‌كات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی وتووێژه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماده‌نه‌بوو دان به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێی بۆری و به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه بنێت و نه‌وتی عێراقیش له گه‌نجینه‌كانی به‌نده‌ره‌كه به راگیراوی ماوه‌ته‌وه".
فۆرین پۆلیسی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تا ئه‌م ساته هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه توركیا به‌نیاز بێت دووباره هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراقی له‌ڕێی به‌نده‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه".
به‌گوێره‌ی گۆڤاره‌كه، "به‌رده‌وامبوونی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌بێته‌هۆی له‌ناوچوونی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی".
روونیشیكرده‌وه كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه به‌ده‌ست كێشه‌ی ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت و ورده‌ورده توانای دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی توركیاوه كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر بووه".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌رده‌وامبوونی خراپی دۆخی ئابووری هه‌رێم و قه‌یرانی راگرتنی نه‌وته‌كه‌ی له‌لایه‌ن توركیا له كۆتاییدا ده‌بێته هۆی رووخانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌پێناو مانه‌وه‌یدا پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌نێوان هه‌ردوو حزبی كوردی سه‌ره‌كی (پارتی و یه‌كێتی)".
فۆرین پۆلیسی هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی "رێكخراوی تیرۆریستی داعش ره‌نگه ئه‌و شه‌ڕه بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربكه‌وێته‌وه".
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.