تەندروستی

هۆکارەکانی پێستی چەور و چارەسەرکردنی

Mic
2023-08-30

بەو پێیەی دەردراوی چەور دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکانی پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە و خاڵی ڕەش

📌پێستی چەور چەند هۆکارێکی هەیە، کە بۆماوەیی و کاریگەرییە ژینگەییەکانن وەک کەشوهەوای شێدار و گەرم، کەشوهەوای سارد و شێداری کەم.
📌هەروەها هۆکارەکان بریتین لە گۆڕانی هۆرمۆنەکان، هەروەک چۆن لە کاتی باڵغبوون و سوڕی مانگانە و دووگیانی و وەستانی سوڕی مانگانەدا ڕوودەدات
📌چاودێریکردنی نادروستی پێست و خۆراکی ناتەندروست بە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر شەکر و چەوری تێدایە
📌جگەرە کێشان
📌فشاری دەروونی

چارەسەرکردنی پێستی چەور:

📌پاککردنەوەی پێست بەباشی بەیانیان و ئێواران 
 📌لەگەڵ بەکارهێنانی کرێمی چاودێری کە دووربێت لە بوونی زەیت
📌هەروەها گرنگە کرێمی چاودێری ماددەی کاریگەر لەخۆبگرێت کە دەردانی چەوری کۆنتڕۆڵ دەکات، وەکو ترشی سالیسیلیک کە کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە.
📌هەروەها پێویستە ئەو جۆرە جوانکاریانە بەکاربهێنێت کە نابێتە هۆی گیرانی کونیلەکان و دەرکەوتنی زیپکە.
📌پێستی چەور چەند هۆکارێکی هەیە، کە بۆماوەیی و کاریگەرییە ژینگەییەکانن وەک کەشوهەوای شێدار و گەرم، کەشوهەوای سارد و شێداری کەم
📌  گۆڕانی هۆرمۆنەکان، هەروەک چۆن لە کاتی باڵغبوون و سوڕی مانگانە و دووگیانی و وەستانی سوڕی مانگانەدا ڕوودەدات
📌چاودێریکردنی نادروستی پێست و خۆراکی ناتەندروست بە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر شەکر و چەوری تێدایە
📌جگەرە کێشان
📌فشاری دەروونی









More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.