نینۆک ئاوێنەیەکی
تەندرووستی مرۆڤە، بەو پێیەی گۆڕانکارییەکانی تیادا ئاماژەن بۆ کێشەی تەندروستی، هەندێکیان
سادەن، وەک کەمی کالیسیۆم، هەندێکیشیان مەترسیدارن، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەی
پێست.
ماریون مۆرس
کارپی پسپۆڕی پێستی ئەڵمانی ڕوونیکردەوە، نینۆکی تەندروست ڕەق و تاڕادەیەک پەمەییە
و ڕوویەکی نەرمی هەیە، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی ڕاوێژکردن بە پزیشک ئەگەر تێبینی
ئەم گۆڕانکاریانەی خوارەوەت کرد لە شێوە و ڕەنگی نینۆکەکاندا:
📌خاڵە سپییەکان لەسەر
پلێتی نینۆکەکان
ئەمەش زۆرجار
ئاماژەیە بۆ کەمی کالیسیۆم، کە دەتوانرێت بە خواردنی شیر و بەرهەمەکانی چارەسەر
بکرێت.
📌گۆڕانی ڕەنگی هیلالی
نینۆک
ئەگەر ڕەنگی هیلالی
نینۆک بگۆڕێت بۆ پەمەیی، ئەمە ڕەنگە مژدەی کێشەکانی دڵ بێت، کە لە بەرامبەردا کاریگەری
نەرێنی لەسەر دابینکردنی ئۆکسجین بۆ هیلالی نینۆک دەبێت.
📌نینۆکەکان لە پێشەوە
دابەش دەبن یان درزی بچووکیان تێدایە
ئەمەش ڕەنگە
ئاماژە بێت بۆ کەمی بایۆتین، کە دەتوانرێت بە خواردنی فاسۆلیا و بەرهەمە شیرییەکان
بەرەنگاریی ببنەوە.
📌نینۆک بە هیچ شێوەیەک
گەشە ناکات یان دەشکێت
ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەمی ڤیتامین B12، کە دەتوانرێت بە خواردنی گۆشتی بێ چەوری وەک
گۆشتی مانگا و بەراز و بەرخ ، مریشک ، ماسی چارەسەربکرێت.
📌بوونی پەڵەی قاوەیی
یان زیادبوونی ئەستووری نینۆک
ئەمەش ڕەنگە
ئاماژە بێت بۆ شێرپەنجەی پێست.
📌ڕەنگی نینۆک دەگۆڕێت بۆ ڕەش
ئەمەش ڕەنگە
ئاماژە بێت بۆ ئەوەی پێی دەوترێت هیماتۆما، کە بریتییە لە کێشەیەک کە لە ئەنجامی
برینێکەوە دروست دەبێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.