دۆسێی نەوت هەرێمی کوردستان بە تەواوی لە دەستی کورد دەردەهێنێرێت و رۆژنامەیەکی عەرەبیش دەڵێت،دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاکە دیاریکەریی چارەنووسی نەوتی هەرێم نیین، پێشبینیشی کردووە، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوخێت و یەکێتی و پارتیش شەڕ هەڵگرسێنن.
لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە دۆسێی نەوتی هەرێمی کوردستان بووتە رۆژەڤێکی ناوخۆی، ناوچەیی و نێودوڵەتیش، ئەوەیش دوای ئەوەی لە دادگایەیەکی نێودەوڵەتی هەناردەکردنی لە ڕێگەی تورکیاوە راگیرا، ڕۆژنامەی (العرب) چاپی لەندەن لە ژمارەی (ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلول) گرنگی بە دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان داوە و لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، دۆسێی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هیچ جۆرێک لە دەستی حکوومەتی هەرێم و یەکێتیی و پارتییدا نەماوە.
رۆژنامەکە رونیکردوەتەوە، دۆسێی نەوتی هەرێمی کوردستان ئێستا بوەتەوە دۆسێیەکی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتیی و هێزە گەورەکان کاریگەرییان لەسەری هەیە و چیتر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاکە دیاریکەریی چارەنووسی نەوتی هەرێمەکە نیین.
ئەگەرچی دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە لە خراپترین دۆخیدایە، بەڵام ململانێ سیاییەکانی یەکێتی و پارتی لە سەر پۆست و پارە بەردەوامن، ڕۆژنامەی (العرب) لەسەر ئەم ململانێیانە نوسیویەتی، ململانێی حزبی ههرێمی وا لاواز كردهوه نهتوانێت پارێزگاری له نهوتهكهی بكات چونکە دۆخی هەرێم لە لێواری گلبوونەوەدایە بۆ پشێویی و ئاژاوەیەک کە ڕەنگە کەس نەتوانێت پێشبینیی لێکەوتەکانی بکات.
ئاداری ئەمساڵ، دوای ئەوەی دادگای پاریس کەیسێکی لە بەرژەوەندیی عێراق کۆتایی پێهێنا، هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا راگیرا و دادگاکەش رایگەیاند، تورکیا بە رێگەدان بە هەناردەی سەربەخۆی نەوتی کوردستان، پێشێلی رێککەوتنی ساڵی 1973ی کردووە.
پێشتر هەرێمی کوردستان لە کێڵگە نەوتییەکانی خۆیەوە 400 هەزار بەرمیل و لە کەرکووکیشەوە 75 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە کۆتا لێدوانیدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان وتی، کاتێکی دیاریکراو بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە نییە بۆیە وەک کۆمەڵەکەیان داوا لە هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە دەکەن گفتوگۆی زیاتر لەو بارەیەوە بکەن.
زۆرینەی داهاتی هەرێمی کوردستان لەسەر نەوتە، لەبەر ئەوە گرتنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان زیانی زۆری بە ئابوورییەکەی گەیاندووە. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیانی وەستانی هەناردەی نەوت تاوەکو ئێستا پێنج ملیار دۆلار بووە.
بە ئاماژەدان بەم بپشت بەستنە زۆرەی هەرێمی کوردستان بە نەوت رۆژنامەی (العرب) باسیلەوەکردوە، ئەگەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بەردەوام بێت ڕەنگە ببێتە هۆی داڕمانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە خاوەنی دەسەڵاتێکی نیمچەسەربەخۆیە.
نەمانی کاریگەریی حکوومەتی هەرێم لە دۆسێی نەوت و پەرواێزخستنی لەم دۆسێیەدا رۆژنامەکە پێشبینی کردووە، بۆ ئەوەی بە یەکجاریی پیشەسازیی نەوت لە هەرێم هەرەس پێ بهێنێت و چیتر ئەو دەوڵەت و کۆمپانیایانەی لەو بوارەدا کار دەکەن هیچ ئارەزوویەکیان بۆ سەرمایەگوزاریی لە کەرتی نەوتی هەرێمدا نەمێنێت.
رۆژنامەکە لەزاری چاودێرانەوە هۆشداریداوە، لەوەی حکوومەتی هەرێم کە هەموو هێزی مانەوەی پەیوەستە بە فرۆشتنی نەوتەوە، ڕەنگە بڕووخێت و ئەوەش سەر بکێشێت بۆ ململانێی چەکداریی لە نێوان هەردوو هێزە ڕکەبەرەکەی هەرێمدا، دووریش نییە ئەو ناسەقامگیرییە سەربکێشێت بۆ عێڕاق و فراوانتر ببێت.
لەدوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان، تورکیا و عێراق چەند جارێک دانوستاندنیان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ئاڵپ ئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا لە دواین لێدوانیدا لەسەر دۆسێیەکە رایگەیاند، ئامانجیانە لە کورتترین ماوەدا هێڵی نەوتی عێراق - تورکیا کارا بکەنەوە. راشیگەیاند، لەگەڵ تەواوبوونی کارە تەکنیکییەکانی پشکنین، بۆریی نەوتی کەرکووک - جەیهان دووبارە دەکەوێتەوە کار.
تەنها شتێک کە لەم
پارچە ژێرئاوکەوتووە لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەردەکەوێت، نیوزلەندا و دوورگەکانی
دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە.
کاتێک ٨٣ ملیۆن
ساڵ لەمەوبەر کیشوەری سەروو کۆنی گۆندوانا لەیەک جیا بووەوە، بەشێکی زۆری لە ژێر شەپۆلەکاندا
نوقم بوو کاتێک دوور دەکەوتەوە، بەپێی هەندێک لە زانایانی جیۆلۆجی، ئەم پارچە ژێرئاوکەوتووە
کە پێی دەوترێت زیلاندیا - دەتوانرێت بە کیشوەری هەشتەمی زەوی هەژمار بکرێت.
ئێستا تەنها ئەوەی
لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەرکەوتووە، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام
خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە نزیکەی 94%ی کیشوەری 4.9 ملیۆن کیلۆمەتری
چوارگۆشە لە ژێر ئاودایە، ئەمەش وردەکارییەکانی بەشی باکووری بارستەی زەوی.
لەم دواییانەدا
بە بەکارهێنانی داتای جیۆکیمیایی و ئایزۆتۆپی لە نمونەی بەردی تازە هەڵکەندراو و هەروەها
خوێندنەوەی بومەلەرزەزانی، جیۆلۆجیستێکی جیۆلۆجی نیوزلەندا ئەندی تولۆک و هاوکارەکانی
نەخشەیەکی پێداچوونەوەیان بۆ ئەو ناوچەیە دروستکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەرکەوتنی
کیشوەرەکە.
وەک لە ڕاپۆرتێکدا
کە لە ماڵپەڕی ئاگاداری زانستدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، نمونەی بەردەکان
کە هەندێکیان تەمەنیان وەک دایناسۆرەکانە، لە شوێنەکانی کونکردنی گەڕان و ژمارەیەک
لوتکەی بەرکەوتوو لە باشووری زیلاند، وەک دوورگەکانی چاتام و ئەنتیپۆدس وەرگیراون.
شیکاری پێکهاتەی
کیمیایی، لەگەڵ بەڵگە جیۆلۆجیەکانی تر، لێکچوونەکانی لە نەخشەکانی لەگەڵ جیۆلۆجیای
ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا ئاشکرا کرد، ئەمەش پێشنیاری ژێرئاوکەوتنی پەراوێزی زیلاندیا
دەکات تا ٢٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەسەر ئەو شوێنەی کە ئێستا فەلاتی کامپبێل لە کەنارەکانی
ڕۆژئاوای نیوزلەندا . ژێرئاوکەوتن کاتێک ڕوودەدات کە دوو لێواری توێکڵی زەوی پاڵ بە
یەکەوە بنێن، لێوارێک پاڵدەنێتە خوارەوە بۆ ناو پۆششی زەوی.
تولۆچ و تیمەکەی
لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری Tectonics لە 12ی ئەیلولدا بڵاوکرایەوە، ڕوونیکردەوە "هەردوو وڵاتی زیلاندیا و ئەنتارکتیکا
لە ناوخۆدا شێواوییەکی زۆریان هەیە" چەند ساڵێک بەر لە ئێستا.
پاشان لە قۆناغی
کۆتایی کریتاسی نزیکەی ٧٩ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زیلاندیا و ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا دڕا
و زەریای هێمنیان پێکهێنا ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر جیۆلۆجی سەرسام کردووە ئەوەیە کە
چۆن توێکڵی زیلاندیا توانیویەتی ئەوەندە تەنک بێت پێش ئەوەی بشکێت تەنکییەکی هاوشێوە
لە ئەنتارکتیکای ڕۆژئاواشدا دەردەکەوێت.
تولۆک و هاوکارەکانی
بەڵگەیان دۆزیەوە کە ئاراستەی فراوانبوونەکە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر
بە ڕێژەی ٦٥ پلە جیاواز بووە، ئەوان پێیان وایە ڕەنگە ئەمە ڕێگەی بە تەنکبوونەوەی
بەربڵاوی توێکڵی کیشوەری داوە، ئەم ئەنجامانە پێکەوە بناغەیەکی تۆکمە بۆ شیکارییەکی
وردتر بۆ ئەم فراوانییە سەیرەی زەوی دروست دەکەن.