هەواڵ

سبەی ئێران هێرشدەکات؟ چی ڕوودەدات؟

Mic
2023-09-18

بەغدا و تاران رێککەوتنێکی ئەمنیان واژۆکردوە کە یەکێک لەخاڵە سەرەکییەکانی چەکداماڵی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، وەک حزبی دیموکرات و کۆمەڵەکانی زەحمەتکێشان، کە چەندین ساڵە لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بنکە و بارەگایان هەیە.

هەرچەندە چەند رۆژێکە زۆربەی بنکە و بارەگاکانی ئەو حزبانە چۆڵکراون و هێزی ئەمنی و پاسەوانی سنوری عێراقی لەهەندێکیاندا جێگیرکراون، بەڵام پێناچێت هێشتا بەرپرسانی ئێرانی ئاوی دڵیان بخواتەوە و بەوە ڕازیبن.

ئەوان دەیانەوێت هاوشێوەی موجاهیدینی خەڵک، حزبەکانی رۆژهەڵاتیش لەکەمپێکدا کۆبکرێنەوە، ئەوەش بەمانای تەوقکردن و بەتەواوی لەقاچ و دەستخستنی ئەو حزبانە دێت.

هەرێمی کوردستان لەو نێوانەدا توشی ئیعراجییەکی گەورە بووە، لەلایەن بەرگەی فشارە زۆرەکانی ئێران ناگرێت و لەلایەکی دیکەشەوە ناتوانێت بە ئاشکرا بچێتە ژێرباری چەککردنی ئەو حزبانە، ئەوەش لەبەر رای گشتی خەڵکیدا.

ناسر كەنعانی وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند،  بەشێكی زۆری رێكەوتنەكه جێبەجێكراوه و شوێنی مانەوەی ئەو هێزانە بۆ قووڵایی خاكی عێراق گواستراوەتەوە.
ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق تاوتوێی میکانیزمی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی ئێران و عێراقییان کرد.

More News

Most Popular

Tech

"لە سکرینی مۆبایلەکەتەوە دەتوانێت هەست بە ڕووی ماددەکان بکەیت"

Mic
2024-06-20

تەکنەلۆژیایی هاپتیک بریتییە لە تەکنەلۆژییایەک کە توانای هەستکردنی سێ ڕەهەندی بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات لە ڕێگەی دەست لێدان لە سکرینی مۆبایلەکەتەوە، ئەم تەکنەلۆژییایە وەک خولقاندی ڕاستییەکی خەیاڵی وایە کە دەتوانیت بەرکەوتن و کارلێکت لەگەڵ ئەو ڕاستییە دروستکراوەدا هەبێت.
توێژەرانی زانکۆی نۆرسوێسترنی ئەمەریکی پێشکەوتنی بەرچاویان لەم بوارەدا بەدەستهێناوە. سکرین تەچێکیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت چەندین جۆری پێکهاتە دروست بکات، لە زبرەوە بۆ نەرم. ئەمەش لە بنەڕەتدا شاشەکە فشار دەخاتەوە سەر پەنجەت کاتێک پەنجە دەنێت بە شاشەی مۆبایلەکەدا.
پرۆفیسۆر پێشکین سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە کۆمپانیایەک بە ناوی تانڤاس بە هاوبەشی دامەزراندبوو، ئامانجییان بەبازرگانیکردنی ئەم تەکنەلۆژییایەبوو. تیمەکەی پێشکین تابلێتێکیان بە قەبارەی ئایپاد دروستکردبوو کە ڕێگەی بە بەکارهێنەران دەدا هەست بە پێکهاتەی جۆراوجۆر بکەن وەک پێست و قوماش و تەنانەت شێوەی سێ ڕەهەندیش. بەڵام تەکنەلۆژیاکە نەیتوانی هەستەکانی وەک گەرمی یان قوڵی تەنێک دروستبکەن. سەرەڕای سەرکەوتنی سەرەتایی کۆمپانییاکە، لە کۆتاییدا تانڤاس ڕوبەڕوی ئاستەنگی دارایی بووەوە و کارەکانی وەستاند.
بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامبوون. ئامانجی درێژخایەنی پێشکین و تیمەکەی بریتییە لە دروستکردنی "هەستی دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئینتەرنێت"ـەوە، کە دەتوانرێت داتای هەستیار لە کاتی ڕاستەقینەدا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بگوازرێتەوە بە بەکارهێنانی 5G. ئەم پلانە لەگەڵ دیدگای مارک زوکەربێرگدا هاوتەریبە بۆ دروستکردنی "جیهانێکی بەرجەستەکراو" لەناو میتاڤێرسدا.
هەستکردن بە ڕووکاری سێ ڕەهەندی لە ڕێگەی تەکنەلۆژییای هاپتیکەوە پێشکەوتنێکی بێئەندازەیە بۆ داهاتوو بە بۆچونی شارەزایان.