دکتۆر محەمەد عەتا
هەندوس ڕەحال، ڕاوێژکاری باڵا لە پزیشکی ئەکادیمی گشتیی منداڵان لە نەخۆشخانەی سیدرا
لە قەتە، دەڵێت ئەو کاتەی منداڵان لەسەر شاشە بەسەری دەبەن دەبێتە
هۆی دروستبوونی کاریگەری لەسەر گەشەکردنی مێشکی.
دەشڵێت، بەسەربردنی
ماوەیەکی زۆر لەبەردەم شاشەدا کاریگەری لەسەر تواناکانی خوێندنەوە و نووسین هەیە،
وەکو خەیاڵ، کۆنترۆڵکردنی دەروونی، و خۆڕێکخستن، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی خێرایی
مەعریفی، ئەمەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر کارلێکی پەیوەندی لەگەڵ خێزان و مامۆستایان
هەبێت .
ڕەحال، کە بڕوانامەی
دەستەی پزیشکی منداڵانی ئەمریکی و دەستەی پسپۆڕی پزیشکی ئەمریکی هەیە، ڕوونی دەکاتەوە
کە منداڵان لە ژینگەی خۆیانەوە فێر دەبن، هەروەها بەشداریکردنیان لەگەڵ شاشە ڕێگە
بەو داهێنانە نادات.
ئاماژە بەوەش دەکات
کە ئەمە بەو مانایە نییە کە منداڵان لە کات بەسەربردن لە بەردەم شاشەکاندا بێبەش
بکەین، بەڵکو دەبێت مامەڵە لەگەڵ کێشەکەدا بکرێت و کۆنترۆڵ بکرێت و ستانداردەکان بۆ
ماوەی و کاتی بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە لەلایەن منداڵەوە دابنرێت.
تیشکی مۆبایل چۆن
کاریگەری لەسەر چاوی منداڵەکە دەبێت؟
دکتۆر ڕەحال پێشنیاری
ئەوە دەکات کە منداڵانی خوار تەمەنی دوو ساڵ بەهیچ شێوەیەک ئەم ئامێرانە بەکارنەهێنن،
سەبارەت بە منداڵانی گەورەتر لەو ئامێرانە پێشنیار دەکرێت کاتی بەکارهێنانی مۆبایل
و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕۆژێکدا لە کاتژمێرێک زیاتر نەبێت ،ئەو شاشانەی ئێمە
بە شێوەیەکی سەرەکی باسی دەکەین مۆبایل و تابلێتن، واتە ئەو جۆرە شاشەیانەی کە لە
نزیکەوە بەکاری دەهێنین، ئاماژەیە بۆ ئەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا تێبینی ئەوە
کراوە کە ژمارەی حاڵەتەکانی کورتبینی لە منداڵاندا زیادی کردووە.
جگە لەوەش بەسەربردنی
کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەی دیجیتاڵیدا پەیوەندی بە نەخۆشی وشکبوونەوەی چاو و پەستانی
چاوی دیجیتاڵیشەوە هەیە و دەبێتە هۆی ئازاری سەر و مل.
توێژینەوەکان
ئاماژە بەوە دەکەن کە بەکارھێنانی بەردەوامی ئامێرە مۆبایلەکان بۆ بێدەنگکردن و سەرقاڵکردنی
منداڵانی بچووک ڕەنگە ببێتە ڕێگر لە فێربوونی ستراتیژییەکانی ڕێکخستنی سۆز بە تێپەڕبوونی
کات، بە گوتەی دکتۆر ڕەحال، و لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی دەروونی وەک وەسوەسە و
دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
ئامێرە زیرەکەکان
چ مەترسییەکی جەستەیی دروست دەکەن؟
زیاد لە پێویست
بەکارهێنانی مۆبایل لە شەواندا باوەو دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو و ماندوێتی، هەروەها
پشتبەستن بە مۆبایل کاریگەری نەرێنی لەسەر شێوازی ژیان دەبێت، وەک خووی خواردن و پەیوەندی
کۆمەڵایەتی، دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.
هەروەها لێکۆڵینەوەکان
ئاماژەیان بە ئەگەری پەیوەندی نێوان پشتبەستن بە مۆبایل و قەڵەوی لە منداڵاندا
کردووە، ئەمە جگە لە زیادبوونی تووشبوون بە کێشە لە ماسولکە و ئێسک و چاو و زیادەڕەوی
لە مل و جومگەی دەست و پەنجە.
ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان
کاریگەرییان لەسەر منداڵان هەیە لە چەند لایەنێکدا، لەوانە دەروونی و سۆزداری و کۆمەڵایەتی
وەک:
دڵەڕاوکێ و فشاری
دەروونی.
دەمارگیری.
گۆشەگیری.
کێشە لە گەشەپێدانی
زماندا.
کێشی زیادە.
ئازاری مل و پشت.
نەبوونی تەرکیز.
توانای کارلێکی
منداڵ لاوازە چونکە زۆربەی کاتەکانی تەنها بە وەرگرتن بەسەر دەبات.
ئازار لە چاوەکاندا
بەهۆی سەیرکردنی ماوەیەکی زۆر لە مۆبایل بەتایبەتی لە تاریکیدا.
ئالوودەبوون و وەسوەسە
و ترس لە لەدەستدانی مۆبایل.
کەی منداڵ ڕێگەی
پێدەدرێت مۆبایل بەکاربهێنێت.
بەکارهێنان دەبێت
جیاوازی بکرێت، بۆ نموونە ڕەنگە بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە و فێربوون پشتی بە مۆبایل
ببەسترێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە خوێندن و خوێندنەوە لە کتێبی کاغەزی باشترە.
بەکارهێنانی مۆبایل
بۆ بەسەربردنی کاتە بەتاڵەکان و بەسەربردنی کاتژمێری زۆر بۆ گەڕان بەدوایدا مەترسی
لەسەر منداڵەکە دروست دەکات.
سەبارەت بە تەمەنی
گونجاوی منداڵ بۆ بەکارهێنانی ئەو مۆبایلە، هەندێک لە پزیشکی پسپۆڕ ئاماژە بەوە دەکەن
کە 12 بۆ 13 ساڵە، بەڵام زیادەڕۆیی نەکات لە بەکارهێنانی دەبێت سنووری کات دابنرێت کە لە دوو کاتژمێر زیاتر
نەبێت لە ڕۆژێکدا.
چەندین ڕێگە هەیە
کە دەتوانین کاتە بەتاڵەکانی منداڵ بە شێوەیەکی دروست و پڕبکەنەوە وەک:
خوێندنەوەی چیرۆک
و ڕۆمان.
بەشداریکردن لە یانە
وەرزشییەکان و مەشقکردن.
پەرەپێدانی بەهرەی
وێنەکێشان و نیگارکێشان، یان هەر بەهرەیەکی تر.
یاریکردن و هاوبەشکردن
لەگەڵ هاوتەمەنەکان.
کاتێک بۆ قسەکردن
لەگەڵیدا تەرخان بکە.
سەیرکردنی بەرنامە
و زنجیرە و فیلمی ئامانجدار.
چەند ئەرکێکی
سادە بۆ منداڵەکە دیاری بکە.
دوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت، کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی بە بڕیاری هەمان دادگا بووە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ دواخستن لە وادەی خۆی، دواجار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەنجام درا.
دادگای فیدراڵی بەشێکی چیرۆکی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، نزیکەی ساڵێک تاتوێی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە کرد، کە دواجار بە هەڵوەشاندنەوە و دواتر کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی کۆتایی پێکهاتەکان کۆتاییهات.
ئێستا جارێکی دیکە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە خراوەتەوە بەر دەستی دادگای فیدراڵی عێراق، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و جوڵانەوەی نەوێ نوێ رایگەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری کە یەکەم سکاڵایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەم لەلایەن عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەتووی حزبەکە دژی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.
عومەر گوڵپى سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە رایگەیاندووە،"داوامان لە دادگاى فیدراڵی کردووە، خولەکە هەڵوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، هەروەها هەموو ئەو ئیمتیازە ماددییانەى لە پێنج مانگى ڕابردوودا پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان وەربگیرێتەوە".
کۆمەڵى دادگەرى کە لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا سێ کورسیى بەدەستهێنا، دواتر هەڵبژاردنەکەی بە" دیزاینکراو" وەسفکرد و بڕیاریدا بایکۆتی خولەکە بکات.
دوای چوار رۆژ لە سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری، جوڵانەوەی نەوەی نوێش رایگەیاند، سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.
نەوەی نوێ رایگەیاندووە، سکاڵاکەی ئەوان دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرنەکردووە.
ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی و هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوە.
دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نەبووە و تەنها پەرلەمانتاران سوێندی یاسایان خواردووە، بەڵام هەموو مانگێک مووچە وەردەرگن.