هیوا فاوندەیشن یادی 10 سالەی خۆی دەکاتەوە و دەڵێت کە "هەموو کەسێک بەبێ جیاوازی چانسی ئەوەی هەیە سود لەپرۆژەکانیان وەربگرێت و گەشە بە تواناکانی خۆی بدات."
رێکخراوەکە لە 10 ساڵی رابردوودا سەدان پرۆژەی جیاوازی لەبوارەکانی پەروەردە و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری هاوڵاتیاندا ئەنجامداوە، هەڵبەت پرۆژەکانی قازانج نەویستە.
دامەزاراوەکە قازانج نەویستە و لەساڵی 2013 لەلایەن (هیوا رەووف ونیان عەبدوڵا) وە لە سلێمانی دامەزراوە و سەرنجی پرۆژەکانی لەسەر پەرەدانە بە تواناکانی گەنجان و کولتور و پەروەردە و هونەر و ژینگە.
جاپکردنی سەدان کتێب، کردنەوەی دەیان خولی جۆراوجۆر و پاڵپشتیکردنی هەزاران گەنج لە سەرەکی ترین ئەو پرۆژە و کارانە بوون کە هیوا فاوندەیشن لە 10 ساڵی رابردوودا ئەنجامیداون، ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردی و هوشیارکردنەوە و پەرەدان بە تواناکانیان کردوە.
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەتی ئەفریقا کەسانێک هەن
بەدەست برسێتی زۆرەوە دەناڵێنن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە زانایان بەدوای زۆر چارەسەردا
گەڕاون هەرچەنە حکومەتی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی دابەشکردنی حەب و کەپسول و تەواوکەری
خۆراکیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی داوە،
بەڵام
نەیانتوانی جڵەوی بارودۆخەکە بکەن بەڵام کۆمپانیای "ویلبەرفۆرس "لە
ئۆگاندا هەستان بە دروستکردنی جۆرە مۆزێکی تایبەت بە ناوی “SUPER BANANA” کە لە ڕووی جیناتەوە گۆڕانکاری تێداکراوە بە جۆرێک ژمارەیەکی زۆر
ڤیتامینی تێدایە بە بەراورد بە مۆزی ئاسایی، بە تایبەت ڤیتامین A و ماددە خۆراکیە گرنگەکان بیرۆکەی دامەزراندنی
ئەم کۆمپانیایە دروستکردنی SUPER
BANANA هی
پیاوێک بوو بە ناوی Wilberforce ، کە بەدەست برسێتیەوە دەیناڵاند دایک و باوکی توانیان چارەسەری
بکەن بەڵام زۆرینەی هاوڕێکانیان گیانیان لەدەستدا ئەو نەیتوانی چیتر بەرگەی مردنی
ئەو هەموو کەسە بگرێت و بۆیە بڕیاریدا بیر لە ڕێگە چارەیەک بکاتەوە و بەو جۆرە super banana ەی داهێنا،
ئەم مۆزە لە کۆمەڵێک تاقیگەی
کشتوکاڵی لە ئۆگاندا بەرهەمدەهێنرێت بەو پێێەی یەکێکە لەو وڵاتانەی ساڵانە
ژمارەریەکی زۆری منداڵ بەهۆی کەمی ڤیتامین A گیان لەدەست دەدەن یاخود لەگەشە دوادەکەون وبە ئاسانی نەخۆش دەکەون بەهۆی ئەم مۆزەوە توانرا ژیانی
چەندین کەسی برسی و هەژار ڕزگار بکرێت و لە ئیستدا چەندین منداڵ نە گەشەیان
دەوەستێت نە بەهۆی کەم خۆراکیەوە دەمرن.