هەواڵ

کۆمسیۆن دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی کوردستان دەکاتەوە

Mic
2023-10-17

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ لایەن و کاندید و کیانە سیاسییەکان دەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 25-2-2024 دا ئەنجامبدرێت.
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: بەپێى خشتەى کارى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، لە یەکى تشرینى دووەمى 2023، دەرگاى ناوتۆمارکردنى بەربژێران و پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێتەوە و تاوەکو 30 تشرینى دووەم بەردەوام دەبێت.

هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 25ـی شوباتى 2024 دەکرێت، لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەهۆى ناکارابوونى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمى کوردستان.

عمیاد جەمیل گوتیشى "ناوى بەربژێران دەنێردرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ وردبینیکردنیان، تاوەکو کۆتایی مانگى کانوونى یەکەم، سەرجەم رێوشوێنەکانى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تەواو دەبن.''

بەگوێرەى ئامارەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، سێ ملیۆن و 641 هەزار و 566 کەس مافى دەنگدانیان هەیە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.