تەندروستی

هۆکارەکانی زۆر میزکردنی شەوانە لە ئافرەتان چین؟

Mic
2023-10-22

گۆڤاری نەمسایی بۆ نەخۆشیەکانی میزەڵدان ڕوونیکردەوە کە زۆر میزکردن لە شەودا لە ئافرەتان ڕەنگە بەهۆی ڕەفتاری نەشیاوی خواردنەوە بێت، وەک خواردنەوەی بڕێکی زۆر شلەی کافاین پێش خەوتن ،گۆڤارەکە هۆکارەکەی بۆ چەند حاڵەتێک گەڕاندۆتەوە ، وەک دووگیانی بەهۆی زیادبوونی فشار لەسەر گورچیلە و بۆری میز، یان وەرگەڕانی زێ و وەرگەڕانی منداڵدان.

هەروەها ژنان لەوانەیە تووشی ئەم حاڵەتە ببن بە هۆکاری پەیوەندیدار بە بۆری میزەوە، وەک میزڵدان چالاکی زۆر، هەوکردنی میزڵدان بەهۆی هەوکردنی بۆری میز، بەردی میزڵدان، وەرەمی میزڵدان، هەروەها تێکچوونی ئەو ڕێڕەو دەمارانەی کە میزکردن کۆنتڕۆڵ دەکەن بەهۆی نەخۆشیەوە، وەک چەندە نەخۆشی ئیسکەلەرۆسیس و نەخۆشی پارکینسۆن و شەکرە، جگە لەوەش زۆر میزکردن لە شەودا لە ئافرەتاندا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ سستبوونی دڵ.

لە لایەکی ترەوە ئەم حاڵەتە ڕەنگە بەهۆی فشاری دەروونی یان تێکچوونێکی دەروونییەوە بێت.
خانمان پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەن بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی پشت میزکردنی زۆر لە شەواندا بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت و دووربن لە دەرەنجامە مەترسیدارەکان.

خانمان دەتوانن بەم جۆرە  میزکردنی زۆر لە شەودا کەم بکەنەوە بە کەمکردنەوەی شلەمەنی خواردنەوە بە تایبەت ئەوانەی کافاینیان تێدایە هەروەها ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەند بە شلە 3 کاتژمێر پێش خەوتن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.