📌ئەم نەخۆشیە (ORF) نەخۆشییەکی ڤایرۆسیە کە لە ئاژەڵ (بەرخ مەڕ ) ەوە دەگوازرێتەوە
بۆ مرۆڤ لە کاتی چاکردنی سەروپێ و گۆشت ئەگەر ئەو کەسە دەستکێشی لە دەست نەبێت و
برین یان ڕوشانێکی هەبێ لەسەر پێستی ئەوا ئەم ڤایرۆسە بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆ
ئەو کەسەو دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەم برینە.
📌ئەم نەخۆشییە زۆر جار
دوای چەند ڕۆژێک بۆ چەند هەفتەیەک نامێنێ بەڵام لە هەندێ نەخۆشدا پێویستی بە
چارەسەر هەیە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی پێستی.
📌خۆ پاراستن لەم نەخۆشییە
زۆر گرنگترە لە چارەسەر ئەویش بە بەکارهێنانی دەستکێش و دەست شوشتن بە پاکەرەوەی
تایبەت دوای چاکردنی گۆشت و سەروپێ.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.