📌چای گوڵە بەیبوون: ئەم چایە زۆر بەسوودە ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەیخۆنەوە بڕێکی زۆر مادەی دژە ئۆکسان و ئاکتۆنیان تێدایە، کە سوودی زۆریان لە پاکردنەوەی جەستە دەبێت.
📌ئاوی لیمۆ: ئاوی لیمۆ ژمارەیەکی زۆر مادەی خۆراکی گرنگ و پێکهاتەی سوودبەخشی تێدایە ولە بەیانیان یان شەوان پێش خەوتن لەگەڵ ئاوی گەرم بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆمان دەبێت.
📌چای گوڵ:جۆرەکانی گوڵ تەنها نیشانەیەک نییە بۆ خۆشەویستی بەڵکو، سودێکی زۆری لە پاک کردنەوەی جگەر دەبێت و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
📌چای نەعنا : نەعنا یەکێکە لە ڕووەکە سوود بەخشەکان و کاتێک وەک چا دەخورێتەوە سوودێکی زۆر بە ئەندامەکانی جەستە دەبەخشێت و لەشمان لە ژەهر پاک دەکاتەوە.
📌چای شۆفان: شۆفان ڕێژەیەکی زۆر مادەی ڤیتامین و ڕیشاڵەکانی تێدایەو ژمارەیەکی یەکجار زۆر سوود بە تەندروستی دەگەیەنێت و لەشمان پاک دەکاتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.