گەڕاند و پشکیننەکان بۆ دۆزینەوەی میشێل ماندۆز کە خانمێکی فیلیپینیە و یەکێکە لەقوربانییەکانی بۆردوومانەکەی سوپای پاسداران بۆ ماڵی پیشڕەو دزەیی، بەردەوامە،
پاش تێپەڕینی زیاتر لە 48 کاتژمێر بەسەر بۆردوومانکردنی ماڵی پێشڕەو دزەیی،
سەرمایەداری ناسراوی هەولێر لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، هێشتا تەرمی ژنێک بەناوی
میشێل ماندۆز، لەژێر داروپەردووی خانوەکەدا ماوەتەوە و نەدۆزراوەتەوە.
میشێل ماندۆز، خەڵکی فیلیپینە و کارگوزاربووە لەماڵی پێشڕەو دزەیی
کاریکردوە.
کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئەمڕۆ
چوارشەممە، راگەیاند، دوای نزیکەی ٤٠ کاتژمێر تا ئێستا هەڵمەتی گەڕان بەردەوامە بە
شوێن ئەو ژنەدا کە لە ژێر دارووپەردووی ماڵی ( پێشڕەو دزیەیی)دا ماوەتەوە.
شەوی 15 ی ئەم مانگە سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک مووشەکی بالسیتی زیرەکی دوور مەودای ئاراستەی شاری هەولێر کرد و چەند شوێنێکی بە ئامانج کرد، یەکێک لەو شوێنانە ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری هەولێر و خاوەندی گرووپی کۆمپانیاکانی ئیمپایەر و فاڵکۆن گرووپە کە خۆیی و کچێکی دوو ساڵی گیانیانلەدەستدا و هاوسەر و دوو کوڕیشی بریندارن.
هەروەها خانمە کارگوزار میشێل ماندۆز کە لەماڵەکەی پێشرەو دزەییدا کاریکردوە، ئەویش گیانیلەدەستداوە و تاءیستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
رووداوەکە کاردانەوەی توندی ناوخۆیی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و داوایانکرد کە هێرشەکان رابگرێت و خەڵکی مەدەنی نەکاتە ئامانج.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.