ژیان

چەند خوویەک کە مرۆڤ بەدبەخت دەکات... یەکسەر لێیان دوور بکەوە

Mic
2024-01-29

زۆر بیرکردنەوە و سترێس لە هەندێک لەو خووانەن کە مرۆڤەکان دڵخۆش ناکەن
کەسێک دەتوانێت ڕۆژەکەی بە شێوەیەکی زۆر ئەرێنی دەستپێبکات، خۆی ئامادە بکات بۆ دەستپێکردنی کار، بەڵام لە ڕۆژدا، لەوانەیە هەست بە خراپبوونی باری دەروونی بکات، و لەکاتێکدا ڕەنگە هەندێک لەم شتانە ئاسایی بن، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کە هەندێک خوو هەبن کە دڵتەنگت بکەن بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Health Shots کە بڵاوکراوەتەوە، شتگەلێکی وەک زۆر بیرکردنەوە، فشاری دەروونی، چاوەڕوانییەکان و بەردەوام بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی دیکە تەنها هەندێک لەو خووانەن کە مرۆڤەکان دڵخۆش ناکەن، ڕەنگە هەندێک کەس درک بەو شتە نەکەن، بەڵام ئەگەر بتوانن لەم خووە نەرێنیانە ڕزگاریان بێت، لەوانەیە خۆیان بەختەوەرتر ببیننەوە.

پزیشکی دەروونناس و ڕاهێنەری تەندروستی ئەخلاقی ئەنیشا جونجونوالا ئامۆژگاری دەکات کە ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی ژیانی مرۆڤ گەشاوەتر بێت، لەوانە دەستنیشانکردنی ئەو هۆکارانەی کە دڵخۆشی دەکەن و گۆڕینی هەر شتێک کە دڵخۆشتر دەکات، بەم شێوەیە:

📌زۆر بیرکردنەوە
📌جەخت لەسەر بارودۆخە بچووکەکان بکەرەوە
📌ڕاگرتنی کینە
📌بەراورد کردنی خۆت لەگەڵ ئەوانی تر
📌زوو دەستبەردار بوون
📌تەرکیز نەکردن لەسەر خۆت
📌نەخەوتنی پێویست
📌هەست نەکردن بە سوپاسگوزاری بە ڕادەی پێویست
📌بیرکردنەوەی نەرێنی

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.