گۆڤارەکە باس لە
تەندروستی و جوانکاری دەکات، ڕوونیکردووەتەوە کە درز کەوتنی لێو ڕەنگە بەهۆی کەمی
شلەمەنی لە جەستەدا بێت، هەروەها ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشییەکی هەوکردنی پێست، وەکو
هەوکردنی پێستی دەمار، ئەگەر درزەکە نیشانەکانی دیکەی لەگەڵدا بێت وەک هەستکردن بە سووتاندن و توندبوونەوە.
هۆکاری درزبوونی
گۆشەکانی دەم لە بەدخۆراکی، کەمی ماددە خۆراکیەکان، یان هەوکردنی قارچکیدایە، لەکاتێکدا
دەرکەوتنی تاڵە موو لەسەر لێوەکان ئاماژەیە بۆ هەوکردنی هێرسیس.
گۆڤارەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئاوسانی لێو ئاماژەیە بۆ هەستیاری، بەتایبەتی ئەگەر ئاوسانی لێو لەگەڵ
سوتان و خورانی ناو دەمدا بێت، لەکاتێکدا ڕەنگی لێوەکان ئاماژەیە بۆ کەمی ئاسن لە
جەستەدا.
گۆڕانی ڕەنگی لێو
بۆ شین، ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەیەکی تەندروستی جددی، وەک کەمی ئۆکسجین کە لە ئەنجامی
کێشەی سییەکان یان دڵەوە دروست دەبێت، تێکچوونی سووڕی خوێن، یان ژەهراویبوون.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.