ژیان

ئەسترافۆبیا (ترس لە هەورە بروسکە)

Mic
2024-02-01

ترس لە هەورە بروسکە یان ئەسترافۆبیا بە ترسێکی زۆر و نائاسایی لە هەورە بروسکە دەگوترێت ئەسترافۆبیا بە جۆرێک لە فۆبیای تایبەت دادەنرێت کە یەکێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیی دڵەڕاوکێ، ئەم ترسە دەکرێت لە هەموو تەمەنێکدا دووچاری مرۆڤەکان ببێت بەڵام لای منداڵان باوترە بە بەراورد بە گەورەکان، یاخود کاتێک بە منداڵی دووچاری ئەم ترسە دەبن هەتا گەورەییش لەگەڵیان دەمێنێتەوە، هەورە بروسکە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی کاردانەوەی زۆر توند لای ئەو کەسانەی ئەسترافۆبیایان هەیە. 

📌نیشانەکانی ئەسترافۆبیا چین؟ 
 • لەرزکردن
 • ئازاری قەفەسەی سنگ
 • لەدەستدانی هەست
 • دڵ تێکچوون
 • خێرابوونی لێدانی دڵ
 • هەناسە تەنگی
 • خۆ شاردنەوە لە پشت کەسانی ترەوە بۆ پارێزگاریکردن.
 • گریانێکی زۆر بەتایبەت لە منداڵدا.

📌چ کەسانێک مەترسی دووچاربوونیان بە ئەسترافۆبیا زیاترە؟ 
ڕەنگە هەندێک کەس هەمیشە مەترسی دووچاربوونیان بە فۆبیاکان زیاتر بێت، بۆ نموونە لای منداڵان مەترسی دووچاربوون بەم فۆبیایە زیاترە بە بەراورد بە گەورەکان، زۆر جار ئەم شڵەژان و ترسانانە لە خێزانەوە سەرچاوە دەگرن، هەندێ کاتیش هۆکاری بۆماوەیی ڕۆڵی هەیە، کەسێک کە پێشتر لە خێزانەکەیدا پێشینەی ئەم جۆرە ترسانەی هەبووبێت زیاتر مەترسی دووچاربوونی لەسەرە، ئەزموونی ناخۆش لەگەل کەشوهەوا و هەورە بروسکە مەترسی زیاتر دروست دەکەن بۆ نموونە، کەسێک کە بەهۆی تۆفان و کەشوهەواوە زیانی بەرکەوتبێت و ئەزموونی ناخۆشی هەبووبێت زیاتر مەترسی دووچاربوون بەم فۆبیایەی هەیە. 

📌ئەسترافۆبیا چۆن چارەسەر دەکرێت؟
چارەسەری هزری-ڕەفتاری(CBT): چارەسەری هزری-رەفتاری یەکێکە لە چارەسەرە دەروونییەکان جۆری ئەم چارەسەرە نزیکبوونەوەیەکی کاتییە، دەتوانرێت بە شێوەی تاکی بێت (پزیشکی دەروونی و چارەخوازەکە) یان بە شێوەی گروپ بێت، ئەم شێوە دەرمانە بە گشتی جەخت لەسەر یەک جۆر بابەت دەکاتەوە و یەک ئامانجی دەبێت، ئەم بەرنامەیە بۆ گۆرینی بیرکردنەوەی نەرێنی یان ھەڵەیە و جێگرتنەوەی بە بیرکردنەوەی لۆجیکیتر و جێگیرتر.
چارەسەر بە بەرکەوتن(Exposure therapy): ڕێگایەکە لە ڕێگاکانی چارەسەری دەروونی، ئەم جۆرە چارەسەرە ڕێگا بە کەسەکە دەدات هێواش هێواش و بەشێوەیەکی پارێزراوانە بەرکەوتنی لەگەڵ ترسەکەی هەبێت.

چارەسەری لۆجیکی ڕەفتار(DBT): ئەم ڕێگایە بۆ یارمەتیدانی کەسەکان لە ڕێکخستنی هەستەکانیان لە کاتی کەمکردنەوەی فشار دانراوە.

دەرمانی ئارامکەرەوە: ڕەنگە پزیشکی دەروونی جگە لە ڕێگاکانی چارەسەر، دەرمانی ئارامکەرەوە وەکوو تەواوکەری چارەسەرەکە بەکاربهێنێت. 
تەکنیکەکانی کۆنترۆڵکردنی فشار و شڵەژان.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەداتەوە

Mic
2025-09-18

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بداتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرزبکاتەوە.

رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.

لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە بدات.