هەواڵ

هێرشەکەی ئەمریکا هەر ئەوەندەیە؟

Mic
2024-02-03

شەوی رابردوو لە ئەنجامی چوار بۆردومانی فڕۆکەی نەناسراو بۆسەر ناوچەکانی سنووری دێرەزور شەش ئەندامی گروپە چەکدارەکان گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون، لە هەمان کاتیشدا سێ ناوچەی عێراق بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانی لەدەستداوە و ١١ کەسیش بریندار بوون.

شەوی رابردوو، ٢ـی شوبات، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ٨٥ هێرشیان بۆسەر گروپەچەکدارەکان لە خاکی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە بە بەکارهێنانی ١٢٥ مووشەکی جیاواز لە حەوت ناوچەی خاکی عێراق و سوریادا.

لەلایەکی تریشەوە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکان رایگەیاند، لە وەڵامی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکا بە فرمانی ئەو هێرشەکانیان بۆسەر بارەگای گروپەچەکدارەکان لە خاکی سوریا و عێراق دەستپێکردووە و بەردەوامیش دەبن تا ئەو شوێن و کاتەی خۆیان دیاری دەکەن. وتیشی، "کوشتنی هێزەکانمان باجێکی قورسی دەبێت و هیچ هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادەین".
لە بەرامبەر لێدوانەکانی ئەمریکا و سەرۆکی ئەمریکادا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بۆردوومانەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە فراوانتر دەکات و ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەلکێشی عێراق دەکات، جگە لەوەی کە بەکارهینانی موشەک و بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی عێراق پێشێلکاری بووە بەرامبەر بە سەروەری خاکی عێراق.

هاوکات، جارێکی دیکە ئەمریکا لە رێی کۆشکی سپیەوە وەڵامی وتەبیژی هیزە چەکدارەکانی عێراقی دایەوە و وتی، هیچ پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خاکی عێراق ئەنجام نەداوە و پێشتریش حکومەتی عێراقیان لە هێرشەکان ئاگادارکردووەتەوە و بە وردیش ئامانجەکانیان بۆردوومان کردووە لە ماوەی ٣٠ خولەکدا کە چوار بارەگای چەک و تەقەمەنی بووە لە خاکی سوریا و سێ بارگای تەقەمەنی و چەکیش لە عێراق.
رۆژی ٢٨ـی مانگی رابردوو، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، بنکەیەکی ئەمریکی لەسەر سنووری نێوان ئوردن و سوریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژراون و چەند سەربازێکی دیکەیان بریندار بوون.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردبوو، لە شەوی رابردوودا لەماوەی ٣٠ خولەکدا ٨٥ هێرشی موشەکیان ئەنجامداوە لە حەوت ناوچەی جیاوازی سنوری نێوان عێراق و سوریا.
ناوچە بۆردوومان کراوەکانی خاکی سوریا و عێراق؛ 

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.