هەواڵ

لە کۆبوونەوەکەدا باسی چی دەکەن؟ ئەنجام چییە؟

Mic
2024-02-04

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی لە دەباشان لەکۆبوونەوەدان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەکۆبوونەوەکەدا باسی پرسی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ، دانانی پارێزگاری کەرکووک و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
چاوەڕوانی ئەوە لەکۆبوونەوەکە ناکرێت کە رێککەوتنی لێبەرهەم بهێنرێت ئەویش بەو پێیەی کە پارتی لەسەر ئاستی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بەشداری کۆبوونەوەکەی کردوە، لەکاتێکدا حزبەکە سەرۆکێک و دوو جێگری هەیە بەڵام هیچیان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردوە.
بەڵام یەکێتی لەسەر ئاستی سەرۆکی حزبەکە بەشدارە.
پارتی و یەکێتی هەرچەندە لە میدیاکانەوە واپیشاندەدەن کە ناکۆکی سیاسیان هەیە، بەڵام لەسەر ئاستی دابەشکردنی داهات و بەڕێوەبردنی حکومەت هاوبەشن و پێکەوە کابینەی نۆیان پێکهێناوە کە زیاتر لە ساڵێکە ماوەکەی بەسەر چووە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.