لە ڕۆژ ژمێری ساڵانەدا ولە جیهاندا ڕۆژی 4 ی شوبات زۆر گرنگە
چونكە بەرۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە دیاریكراوە، كە ساڵانە رێكخراوی
یەكێتی نێودەوڵەتی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە، هۆشیاریو چۆنییەتی خۆپارێزیو
رێگەكانی ئاشكرا كردنی پێشوەختەی ئەو نەخۆشییە بڵاودەكاتەوە كە بەترسناكترین
نەخۆشی لەجیهاندا دەدانرێت كە رووبەرووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.
بەگوێرەی ئامارە تەندروستیەكان لە جیهاندا و لە هەر خولەكێكدا 17 كەس
گیانیان لەدەست دەدەن بەهۆی شێرپەنجەوە.
ئەم ڕۆژە لەلایەن یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە(UICC)
یەوە دەستنیشانكراوە، بۆ كۆكردنەوەی هاوئاهەنگی كۆمەڵگە نێودەوڵەتی بۆ دانانی
سنورێك بۆ ڕووبوەڕووبوونەوەی ئەو نەهامەتیانەی بەهۆی شێرپەنجە جۆراوجۆرەكانەوە
ڕوودەدن .
سەرجەم دروشمەكانی ئەم یادكردنەوەیە لە پێناو كۆكردنەوەی هەموو
تواناكانە بۆ زاڵبوون بەسەر شێرپەنجەدا لە سەرئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەموو
جیهاندا.
دەتوانین پێكەوە هاوكار بین بۆ دڵنەوایی كردن و هاوكاری كردنی
توشبووان و بەخشینی وورەو هێزی سەرسوڕهێنەری ناوناخی خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن
ڕووبەڕووی ئەم نەخۆشیە ببنەوە و بەسەریدا سەربكەون.
ئەو رێكخراوە پێی وایە كە دەتوانرێت بەم رێگەیانە خۆپارێزی بەرێژەی
(40%) لەو نەخۆشییە بكرێت.
-ژینگەیەكی
تەندروستو پاك بۆ منداڵان برەخسێنرێت كە دوور بێت لە دوكەڵو پاشماوەی پیس.
-پێویستە
جوڵەی لەش زۆر بێتو خواردنی تەندروست بخورێت كە پلەی گەرمیان نزم بێتو هەر
لەمنداڵییەوە رێگری لەقەڵەوی بگیرێت.
-هەوڵبدرێت
زانیاری زۆرت هەبێت لەسەر ڤاكسینەكانو پێشوەختە بەكاریان بهێنیت وەك نەخۆشییەكانی
شێرپەنجەی جگەرو رەحم.
-خۆمان
بپارێزیان لەبەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.