هەواڵ

سودانی بۆ وەزیری بەرگری تورکیا: لەخاکی ئێمە کێشەکان یەکلامەکەنەوە

Mic
2024-02-06

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە وەزیری بەرگری تورکیای وت کە دەستبردن بۆ سەروەری عێراق لەلایەن وڵاتانەوە رەتدەکەنەوە و داوایکرد کێشە ئەمنی و سیاسییەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق یەکلایی نەکرێنەوە.

داواکەی محەمەد شیاع سودانی لەکاتی کۆبوونەوەیدا هات کە ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا ئەنجامیدا.

وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆبووەوە.

وەزیری بەرگری تورکیا لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق وتی کە دەیانەوێت کێشەی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی سلێمانی چارەسەر بکەن، بەڵام بێ ئەوەی ئاماژە بۆ جۆری چارەسەرکردنەکە بکات.

 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.