هەواڵ

مامۆستایەکی ئاینی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

Mic
2024-02-11

رۆژهەڵاتی کوردستان ـ MIC

مامۆستایەکی ئاینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپينرا لەسەر بەهۆی ئەوەی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کردوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە:
مامۆستا محەممەد خزر نەژاد كەسایەتی ئایینی، لەلایەن لقی سێی دادگای شۆرشی ئورمیە بە سەرۆكایەتی دادوەر ڕەزا نەجەفزادە بە تۆمەتی (فساد فی الارض) سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە
مامۆستا محەممەد خزرنەژاد كەسایەتیی ئایینی لە كاتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر كرا.
لە ماوەی ڕابردوودا و بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە یەكپارچەیی و سەربەخۆیی وڵات، سزای 15 ساڵ بەندكران و بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام سزای یەك ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندراوە.
مامۆستا محەممەد خزر نەژاد تەمەنی 45 ساڵەو خەڵكی بۆكان-ە

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.