ژیان

جۆرەکانی زیرەکی مرۆڤ

Mic
2024-02-11

جۆرەكانی زیرەكی مرۆڤ
زیرەكی و توانای مێشك چەند جۆرێكی هەیە و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە ، لەڕێی ئەم بابەتەوە بزانە زیرەكی تۆ لە چ جۆرێكە.

📌زیرەكی وتووێژكردن
ئەو كەسانەی خاوەنی ئەم جۆرە زیرەكیەن ئەوە توانایەكی باشیان هەیە لە قسەكردن و وتوێژكردن لەگەڵ كەسانی دەوروبەر زۆركات ئەم كەسانە نوسەرن یان ڕۆژنامەنوسن یان شاعیرن.

📌زیرەكی ئەقڵی
ئەم كەسانە توانایەكی باشیان هەیە لەچارەسەركردن و لێكدانەوەی بابەتە ئابوریەكان و بابەتە بیركاریەكان ،زۆرینەی ئەم كەسانە شارەزای بواری ئابورین.

📌زیرەكی چاو
زیرەكی ئەم كەسانە لە چاویاندایە توانیەكی باشیان هەیە لە ڕێكخستنی كەلوپەل و بابەتە هونەریەكان و بەكارهێنانی ڕەنگەكان زۆرینەی ئەو كەسانەی زیرەكیەكەیان لەچاویاندایە وێنەكێشن یان ئەندازیاری دیكۆرن یان كەسێكی ئاساین بەڵام توانایەكی باشیان هەیە لەڕێكخستنی ڕەنگەكان.

📌زیرەكی كۆمەڵایەتی
ئەم كەسانە زیاتر توانای چارەكردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكانیان هەیە و هیچكات ناهێڵێت هەست و سۆزی بەسەریدا زاڵبێت ،ئەم كەسانە بۆ ژیانی خۆیان سەركەوتوو دەبن .

📌زیرەكی مۆسیقی
ئەگەر تۆ لەو كەسانەی كە توانایەكی باشت هەیە بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان و داهێنانی ئاوازی جیاواز ئەوە زیرەكی تۆ پێی دەوترێت زیرەكی مۆسیقی.

📌زیرەكی زانستی
ئەگەر تۆ خاوەنی توانیەكی باشی لە بەگەڕخستن و چاككردنەوەی ئامێر كارەباییەكان ئەوە تۆ خاوەنی زیرەكی زانستیت ،زیاتر ئارەزوو دەكەیت لەگەڵ ئامێردا مامەڵە بكەیت نەك لەگەڵ مرۆڤ.
جۆرێكی دیكە
هەندێك كەس هەن توانایەكی باشیان هەیە بۆ ئەوەی پێشبینی بكەن كە پێدەچێت چی ڕوبدات و بابەتەكان بەڕونی دەبینن و لێكی دەدەنەوە ، ئەمەش جۆرێكی دیكەیە لە زیرەكی مێشكی مرۆڤ.

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.