فەرەج قادر مارف، ناسراو بە وەستا فەرەجی نۆکاو، کەسایەتییەکی ناسراوی
سلێمانی بوو و لە ساڵی 1994ەوە پیشەی فرۆشتنی نۆکاو بوو و بەهۆی ئەو پێشوازی و
قسەخۆشانەی، کڕیارەکانی بە خاڵە فەرەج ناویان دەبرد.
خاڵە فەرەج لە شەقامی سالم لە سلێمانی سەرقاڵی پیشەکەی خۆی بوو، هاوکات لە
سەرەتایی دەستپێکردنی کارەکەی تا ساڵی 2008 بە رۆژدا کاریدەکرد، بەڵام دواتر بە
شەو سەرقاڵی کارەکەی بوو و نزیکەی 30 ساڵ خزمەتی هاوڵاتییان و گەشتیارانی سلێمانی
کرد.
ماوەیەکی زۆربوو خاڵە فەرەج بەهۆی نەخۆشیەوە لە کارەکەی دابڕابوو،
بەوهۆیەشەوە کوڕەکانی درێژەیان بە پیشەکەی باوکیان دەدا لەهەمان شوێن، شەوی 11
لەسەر 12ی شوباتی 2024 بەهۆی نەخۆشیەوە خاڵە فەرەج کۆچییدوایکرد.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.