هەواڵ

١٥ شوبات، ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵان لە سەرانسەری جیهان

Mic
2024-02-15

ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵان لە ١٥ی شوبات هەموو ساڵێک و لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچێت، لە ئەو ڕۆژە هۆشیاریی زیاتر لەسەر نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵان بڵاو دەکرێتەوە و ڕێز لە هەموو ئەو منداڵ و خێزانانە دەگیرێت کە تووشی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە دەبن.

ڕاگەیاندنی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵان بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵکە سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵان، کە تا ئێستاش وەک هۆکاری سەرەکی مردن بەهۆی نەخۆشیەوە بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٤ ساڵ دادەنرێت.

سەرەڕای پێشکەوتنەکانی بواری پزیشکی و تەکنەلۆژیای پزیشکی، شێرپەنجە وەک هۆکاری سەرەکی مردن بەهۆی نەخۆشیەوە بۆ منداڵانی ڕابردووی کۆرپەیی دەمێنێتەوە، شێرپەنجەی منداڵان نەک هەر زەبر و زەنگە، بەڵکو پێویستی بە چارەسەر و چاودێری تایبەتمەند هەیە، شێرپەنجەی منداڵان بوارێکی گرنگە لە بواری پزیشکیدا کە کار لەگەڵ شێرپەنجە لە منداڵان دەکات.
شێرپەنجە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی منداڵان و هەرزەکاران لە سەرانسەری جیهاندا، ساڵانە نزیکەی ٤٠٠  هەزار منداڵی تەمەن ٠-١٩ ساڵ تووشی شێرپەنجە دەبن, نزیکەی ١١٠ هەزار منداڵ بەهۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە وڵاتانی پێشکەوتوو زیاتر لە  ٪٨٠ی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە چاک دەبنەوە، بەڵام لە زۆرێک لە وڵاتانی هەژارنشین و مامناوەند ڕێژەی چاکبوونەوە نزیکەی ٪٢٠ دەبێت

بۆ بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی سیستەمی تەندروستی بۆ شێرپەنجەی منداڵان، ڕێکخراوی تەندروستی پان ئەمریکی و نەخۆشخانەی توێژینەوەی منداڵانی سانت جود هاوکاری لەگەڵ وەزارەتەکانی تەندروستی و پزیشکانی شێرپەنجەی منداڵان و دامەزراوەکان دەکەن بۆ پەرەپێدانی پلانی نیشتمانی شێرپەنجەی منداڵان لە چوارچێوەی دەستپێشخەری جیهانی بۆ منداڵی شێرپەنجە (GICC), ئامانجی GICC کەمکردنەوەی ئازار و سەختییەکانی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجەیە و بەدەستهێنانی ڕێژەی لە ژیان مانەوەی توشبوانی شێرپەنجەیە بۆ زیاتر ٪٦٠ تا ساڵی ٢٠٣٠.

شێرپەنجەی خوێن باوترین جۆری شێرپەنجە بوو لە منداڵاندا و باوترین هۆکاری تۆمارکراوی مردنی شێرپەنجە بوو لە منداڵاندا، بەهۆی نایەکسانی نێوان وڵاتان و ناوخۆی وڵاتان، زۆرێک لە منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە بەبێ دەستڕاگەیشتن بە دەستنیشانکردن یان چارەسەری دروست دەمرن.

زانیاری تایبەت پێویستە بۆ چاودێریکردنی پێشکەوتنەکان بەرەو ئامانجی دەستپێشخەری جیهانی بۆ شێرپەنجەی منداڵان، ئەم زانیاریانە لەلایەن تۆمارەکانی شێرپەنجە لەسەر بنەمای دانیشتووان کۆدەکرێنەوە. بەڵام لە ئێستادا تەنها نزیکەی ٪١٥ی دانیشتوانی منداڵان لە جیهاندا لەم جۆرە تۆمارانەدا دەیانگرێتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.