هەواڵ

کەسایەتییەکی ڕەگەز گۆڕاوی ناسراوی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کوژرا

Mic
2024-02-15

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی 2ی 2024، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ پارێزگای دیوانییه‌ له‌ باشووری عێراق، بلۆگه‌ری ڕه‌گه‌ز گۆڕاو به‌ ناوی (سمسم)، كوژرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ ئه‌و كه‌سه‌‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵ بووه‌ و له‌ نزیك فولكه‌ی جه‌دارییه‌ له‌ ناوڕاستی شاری دیوانییه‌، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌، به‌ چه‌قۆ لێی درا و كوژرا.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.