لێکۆڵینەوەکە دەری خستووە کە ئەو منداڵانەی لە سەرەتای تەمەنیدا پاراسیتامۆڵیان پێدەدرێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆ تیایاندا ٪٤٨ زیاد دەکات، هەروەها پاراسیتامۆڵ مەترسی توشبوون بە ڕەبۆ لە کەسانی پێگەشتوودا بە ڕێژەی ٪٧٤ زیاد دەکات، نیشانەکانی توش بوون بە نەخۆشی ڕەبۆ بریتییە لە خەوی ناڕێک، تەنگە نەفەسی و هەناسە سواری، زوو ماندو بوون، ناڕێکی لێدانی دڵ.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.