Tech

! ئەپڵ هۆشداری دەدات لە فێڵێکی باو.. هەرگیز مۆبایلی تەڕ مەخە ناو برنجەوە

Mic
2024-02-20

لە ساڵانی ڕابردوودا پێیان وابوو دانانی مۆبایلێکی تەڕ لەناو برنجدا دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئاوەکە و یارمەتی گەڕانەوەی ئامێرەکە دەدات بۆ دۆخی سروشتی خۆی.

بەڵام ئەپڵ هۆشداری داوە لە وشککردنەوەی ئەو ئایفۆنانەی کە تەڕن یان ژێرئاوکەوتوون لە ئاو و شلەمەنیەکان بە بەکارهێنانی دانەوێڵەی برنج، بەپێی پۆرتاڵی هەواڵی تەکنیکی عەرەبی.

📌هەروەها پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێویستە سەبر بگرێت کاتێک ئایفۆن بەر ئاو کەوتووە، ئامۆژگاری دەکات کە مۆبایلەکە بکوژێنیتەوە و بیگریت و بۆ ماوەیەک بیهەژێنیت لەکاتێکدا دەرچەی شەحنکردنەوەکە بە دابەزین دەهێڵیتەوە بۆ ئەوەی هەوڵبدەیت ڕزگارت بێت لەو ئاوەی کە پێیەوە لکاوە ، پاشان لە شوێنێکدا بەجێی بهێڵە کە هەواگۆڕکێی باشی هەبێت تا خۆی وشک بێتەوە.

📌لەوانەیە ڕۆژێکی تەواو بخایەنێت تا بە تەواوی وشک دەبێتەوە، پاشان دەتوانیت هەوڵبدەیت مۆبایلەکە بارگاوی بکەیتەوە، پاشان دوای پشکنینی وەڵامەکەی بۆ شەحنکردنەوە بیکەیتەوە.

📌هەروەها ڕەنگە هەندێک جار ئاگادارکردنەوەیەک سەبارەت بە بوونی شلە لە دەرچەی شەحنکردنەوە دەربکەوێت کاتێک هەوڵدەدەیت مۆبایلەکە شەحن بکەیتەوە و بەکاریبهێنیت پێش ئەوەی بە تەواوی وشک بێتەوە، بۆیە باشترە بۆ ماوەیەکی زیاتر بەجێی بهێڵیت تاوەکو بە تەواوی وشک دەبێتەوە.

📌بەڵام ئەگەر هەنگاوەکانی پێشووت دووبارە کردەوە و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چاوەڕێ بکەیت و مۆبایلەکە کار نەکات، دەبێت بچیتە یەکێک لە ناوەندەکانی چاککردنەوەی کۆمپانیاکە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مۆبایلەکەدا.

📌زۆربەی ماڵپەڕەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە مۆبایلەکە بخرێتە ناو قاپێکی پڕ لە برنج و بەجێی بهێڵرێت بۆ ماوەی ڕۆژێک یان زیاتر، یان بەکارهێنانی ووشککەرەوەی قژ یان شتێکی هاوشێوە بۆ وشککردنەوەی. لەوانەیە ئەم ڕێگایانە سەرکەوتوو بن لە هەڵمژینی شێی مۆبایلەکە، بەڵام ئەپڵ بە ڕوونی هۆشداری دەدات لەم ڕێگایانە، چونکە بەکارهێنانی برنج بۆ نموونە ئەگەری هەیە زیان بە ئامێرەکە بگەیەنێت ئەگەر یەکێک لە دانەوێڵە بچووکەکان بچێتە ناو مۆبایلەکەوە.

📌هەروەها کۆمپانیاکە هۆشداری داوە لە بەکارهێنانی وشککەرەوەی هەوا، یان سەرچاوەی گەرمی دەرەکی بۆ وشککردنەوەی مۆبایلەکە.

📌شایەنی باسە کە ئایفۆنەکانی ئێستا بە پێچەوانەی مۆدێلەکانی کۆنتر پلەیەکی بەرزی بەرگری ئاویان هەیە، لە ئێستادا پشتگیری لە بەرگری ئاو و تۆز دەکات بە ستانداردی IP68، بەڵام ڕەنگە هەندێک کێشە ڕووبدات کاتێک مۆبایلەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بە تەواوی لە ئاودا نوقم دەکرێن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.