Horoscopes

لەدایكبوانی ئەم بورجانە میزاجیین و زوو باری دەروونییان دەگۆڕێت

Mic
2024-02-21

كاتێك باسەكە دێتە سەر پەیوەندی نێوان دو كەس، گومان لەوەدا نییە هەندێك كات میزاجیان تێكدەچێت ئەگەر هۆكار هەبێت یان نەبێت، ئەمەش ئاساییە، بەڵام لەدایكبوانی هەندێك بورج زۆر میزاجیین و زو زو دۆخی دەرونییان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەو واتایەی ساتێك دڵخۆشن و ساتێك دڵتەنگ، ساتێك ئارامن و دوای ماوەیەكی كەم توڕە دەبن.

1. كاوڕ
لەدایكبوانی ئەم بورجە زۆر بە خێرایی كاردانەوەیان دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر پێچەوانەی ئەوە رودات كە دەیانەوێت، زو دۆخی دەرونییان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، كۆنترۆڵنەكردنی هەستەكانیان دەكرێت كاریگەریی لەسەر پەیوەندییەكانیان دروستبكات.

2. قرژاڵ
لەدایكبوانی ئەم بورجە رۆمانسی و بە هەستن، هەندێك كاتیش نالۆژیكین و خەیاڵ دەكەن، هەربۆیە كاتێك پێثچەوانەی خەیاڵەكەیان رودەدات، دۆخی دەرونیان تێكدەچێت و توڕە دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر توشی خەمۆكی دەبن، ئەگەر چارەسەری نەكەن، دەكرێت بە تەنها بمێننەوە.

3. دوانە
كەسانێكی زۆر میزاجیین، هەربۆیە كەسانی چواردەوریان بەردەوام گلەییان لێدەكەن، زو توشی شڵەژان و تێكچونی میزاج دەبن.

4. تەرازو
رۆژێك ئارامن و رۆژێك كەسێكی توندوتیژ، لە بارودۆخە سەختەكان نازانن چۆن مامەڵە بكات و بە مێشك بڕیار نادەن، بەڵكو بە هەستەكانیان بڕیار دەدەن لەو كاتانەدا.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار قوتابی سودمەند دەبن لە سیستمی (ئی - هەڵسەنگاندن)

Mic
2025-05-31

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان بەردەست دەبێت و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار قوتابی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین نمرەکانیان وەربگرنەوە.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، قوتابیان بەپێی ئەژماری تایبەتی خۆیان لە سیستمی ( ئی - هەڵسەنگاندن) و بە داخڵکردنی پاسۆرد و یوزەرنەیم، دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە، کە ئەوەش ئەپڵیکەیشن و وێبسایتێکی تایبەتە و بەشێکە لە خزمەتگوزاری (ئی-پەروەردە) کە کاروباری کارگێڕیی قوتابخانەکان رێکدەخات.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەمساڵ "زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە" و چەندین رێنمایی دیکە لەوبارەوە خراوەڕوو.

بەکارهێنەران، دەتوانن ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) (e-halsangandin) لە مۆبایلەکانیان دابەزێنن و کۆد و ژمارەی نهێنی قوتابییەکە بەکاربهێنن بۆ داخڵبون لە سیستمەکە، کە پێشتر بەسەر قوتابیاندا دابەشکراوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان( قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە:

زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.

بەسوپاسەوە بەووریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بتوانی بە دروستی ئەنجامەکانت وەربگریتەوە.

نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک ، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک دەکردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەکارهێنانی دروست.
بەهیوای سەرکەوتنتان.

وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاقیکردنەوەکان.
٣١ ی ٥ ی ٢٠٢٥