زیرەکی دەستکرد لە ساڵی ٢٠٢٣دا باوترین بابەتی تەکنەلۆژیا بووە و لە
ساڵی ٢٠٢٤ و ساڵانی دواتریشدا بە شێوەیەکی باو دەمێنێتەوە، رۆڵی گرنگی خۆی
سەلماندووە لە گۆڕینی شێوازی کارکردنمان و رێکخستنی ژیانمان و ئاسانکاری بۆ
ئەنجامدانی ئەرکە جۆراوجۆرەکان.
تەنها بۆ تاکەکان سوودی نییە، بەڵکو وەک لە ماڵپەڕی "العربیة"دا
هاتووە کۆمپانیاکانیش سوودیان لە توانا جۆراوجۆرەکانی زیرەکی دەستکرد
وەرگرتووە، هەروەها دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکان لەسەر بنەمای ئەم
تەکنەلۆژیایە بۆ شیکردنەوەی داتا و چارەسەرکردنی کێشەکان و خێراکردنی رەوتی کار.
لە ئێستادا زۆربەی خەڵک دەتوانن لە ژیانی رۆژانەیاندا زیرەکی دەستکرد
بەکاربهێنن، بەو پێیەی لە ئامێرەکانی ناوماڵ و مۆبایلە زیرەکەکاندا بەردەست بووە
کە رۆژانە بەکاریدەهێنین، هەروەها کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەمان هەبووە بە
چەندین شێوە، لەوانە:
١. یارمەتیدان لە رێکخستنی کات و بیرهێنانەوەی ئەرکەکان:
AI ئاسانکاری
دەکات بۆ رێکخستنی کات و بیرهێنانەوەی بەروارە دیاریکراوەکان و دروستکردنی خشتەی
کارەکان، ئەمەش رێگەت پێدەدات سەرنجت لەسەر گرنگترین ئەرکەکان بێت، توانای
بەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە.
٢. باشترکردنی
ژینگەی ماڵەوە: ئامێرە
زیرەکەکانی ماڵەوە کە پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستن لە کارەکانیاندا ئاسانکاریت
بۆ دابین دەکەن، یارمەتیت دەدەن ژینگەیەک لە ماڵەوە دروست بکەیت کە لەگەڵ رەفتار و
ئارەزووەکانتدا بگونجێت، هەروەها داهێنان و بەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە.
٣. باشترکردنی
نووسین: زیرەکی
دەستکرد کە لەناو بەرنامە بەناوبانگەکانی نووسیندا دروستکراوە، وەک: مایکرۆسۆفت
وۆرد و گووگڵ دۆکس، یارمەتی دۆزینەوە و چاککردنی هەڵەکانی رێنووسی دەدات.
٤. بەرزکردنەوەی
ئەزموونی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان: مۆبایلە زیرەکەکان چەند ساڵێکە پاڵپشتی
زۆرێک لە تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد دەکەن، دیارترینیان تایبەتمەندی Face ID ە.
لەکاتی دانانی مۆبایلەکەدا بەکارهێنەر دەتوانێت Face ID وەک
جۆرێک لە پاراستن چالاک بکات، هەروەها مۆبایلە زیرەکەکە هەر جارێک هەوڵی کردنەوەی
قفڵی مۆبایلەکە بدەیت وێنەی دەموچاوت دەگرێت و شیکاری بۆ دەکات، ئەم پرۆسەیە پشت
بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت بۆ بەراوردکردنی شێوەی دەموچاوت لەگەڵ ئەو وێنەیەی کە
مۆبایلەکە گرتوویەتی لە کاتی دانانی Face ID.
٥. ئەنجامی گەڕانی ئۆنلاین بە خواستی خۆت: بزوێنەری گەڕان زیرەکی
دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ چاودێریکردنی ئارەزووەکانت و ئەو سایتانەی کە سەردانیان
دەکەیت و ریکلامەکانت پیشان دەدەن کە پەیوەندییان بە ئارەزوو و شوێنەکەتەوە هەیە،
فەیسبووک و ئینستاگرام ستراتیژی هاوشێوەیان هەیە سەبارەت بە دەرکەوتنی رێکلامەکان،
ئەمەش وا دەکات ئەزموونی گەڕانی ئەم بەرنامانە بەپێی ئارەزووەکانی خۆی بۆ هەر
بەکارهێنەرێک بێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.