دکتۆر جەعفەر عومەر پزیشکی پسپۆری دەروونی لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی و شێوازی چارەسەرکردنی کردووە، بەم شێوەیە:
دیارترین نیشانەکانی:
-بیری دووبارە بووەوە دێتە مێشکی کەسەکەوە.
-بیرکرنەوەکە بەبێ ویستی کەسەکە.
-کەسەکە ئارەزووی لەو بیرکردنەوانە نییە و هەوڵدەدات رێگریان لێبکات، بەڵام کاتێک رێگری لەو بیرکردنەوانە دەکات توشی بێزاری و قەلەقی دەکات.
-ئەگەر رێگریشی لێنەکات ئەوە دەبێت کردەوەیەکی جەستەیی یان کردەکەی مێشکی ئەنجامبدات.
چارەسەری ئەم نەخۆشییە بە دوو رێگایە:
١. دەرمانی دەرونی دەدرێتێ هەتا نیشانەکانی کەمببنەوە و باش ببێت، دەرمانەکانیش جۆراوجۆرن و بەگویرەی دۆخی نەخۆشەکە دەگۆرێت.
٢. چارەسەری دەرونی چەند جارێک بۆ نەخۆش کە کار لەسەر بیرکردنەوە ناتەندروستەکانی دەکرێت و دەگۆرێن بۆ بیرکردنەوەی راستی.
زۆربەی کات بەکارهێنانی هەردوو رێگەکە بەیەکەوە دەبێتە هۆی زووچاکبونەوە و باشبوونی نەخۆشەکە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.