ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک چەرەساتی ئاشکراکردووە کە توانای دەروونی و زیرەکیی منداڵەکەت گەشە پێدەدەن، کە ئەمانەن:
گازۆ:
گازۆ بەتامە و سوودی زۆرە، مادەی کانزایی چاکی تێدایە وەک (مەگنیسۆم، زینک، ئاسن و فۆسفۆر) ئەوانە باشن بۆ بەرگری جەستە، لەگەڵ ئەوەشدا پەرە بە کرداری هەرس دەدەن و زیرەکی منداڵەکەت دەدەن.
بادەم:
بادەم بەوە ناسراوە کە سوودی بۆ گەشەی منداڵ هەیە، فیتامین E تێدایە کە توانای تەرکیز و زیرەکی منداڵەکەت بەرز دەکاتەوە.
گوێز:
گوێز تەندروستە بۆ گەشەی مێشک و ، دەوڵەمەندە بە کانزاکانی وەک ئاسن و کالیسیۆم و زینک و مس. سەرچاوەیەکی نایابی ترشە چەوریەکانی ئۆمیگا ٣ و ڕیشاڵ و پرۆتین و پێویستە رۆژانە بدرێت بە منداڵان.
عەلی بابا:
دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و تایبەتمەندی دژە ئۆکسیدی هەیە، هەروەها مادەی کانزایی وەک (ئاسن، زینک و مس).
فستق:
لەگەڵ ئەوەی تامی خۆشە، چەوری تەندروست، ئاسن، ڤیتامینE، زینک و ماددە ریشاڵییەکانی تێدایە، بەمەش سوودێکی باش بە منداڵەکەت دەگەیەنێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.