-18

شەش هۆکار بۆ ئەوەی چا نەدەیت بە منداڵەکەت

Mic
2024-03-05

پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی نابێت چا بدرێت بە منداڵ ڕوونیکردووەتەوە:

۱- لەبەر ئەوەی چا بڕێکی زۆر کافاینی تێدایە، کەواتە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و دروستکردنی دوودڵی، دڵەڕاوکێ و چالاکبوونی منداڵەکە بۆیە کێشە بۆ خەوی منداڵەکە دروست دەکات.
۲- چۆن لە گەورە کاریگەریی هەیە و سەر ئێشە دروست دەکات ئەگەر ڕۆژێک نەتوانیت بیخۆیتەوە بەهەر هۆیەک، ئەوە لە منداڵیش دوای فێربوونی ئەگەر ڕۆژێک نەیخواتەوە ئەوە تووشی سەرئێشەو توڕەبوون دەبێت.
۳-ئەگەر لە جیاتی کوپێک چا کوپێک شیری پێبدەیت، ئەوا وزەیەکی زۆرتر و تەندروستر دەبەخشێت بە منداڵەکە چونکه گەدەی منداڵ بچووکە، بۆیە لەوانەیە بە چاکە بڕێکی زۆر گەدەی داگیربکات و نەهێڵێت جێگەی خواردنی سوودبەخشی تر ببێتەوە.
٤- لەبەر ئەوەی منداڵ بڕێکی زۆر شەکر دەکاتە چایەکەوە بۆیە زیانێکی زۆر بە ددانەکانی دەگەیەنێت.
٥- لەبەر ئەوەی چا وەکو دەرمانی میزپێکەر ئیش دەکات بۆیە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆر کالسیۆم لە میزدا.
٦-زۆربەی کات کێشەی گەدە وەک دڵەکزێ بۆ منداڵ دروست دەکات.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە چا دەبێتە هۆی کەمتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ڕیخۆڵەکاندا و دواتر دەبێتە هۆی کەمخوێنی، بەڵام هەندێک سەرچاوە ڕەتی دەکەنەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە هەبێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.