-18

چەند رێگەیەك بۆئەوەی زیرەكیی منداڵەكەت زیادبكەیت

Mic
2024-03-06

1. چیرۆك بۆ منداڵەكەت بخوێنەرەوە، ئەگەر تازە فێری قسەكردن بوە، یارمەتی باشتركردنی قسەكردنی دەدات، ئەگەریش گەورەیە و خوێندنەوە دەزانێت یارمەتی باشتر رێكخستنی وشەكانی دەدات و یادەوەری بەهێزدەكات.

2. یارمەتی منداڵەكەت بدە یاری بە پەزڵ یان میكانۆ بكات، چونكە رۆژانە وێنا لە مێشكی دروستدەكات و بە زیرەكیی خۆی شێوە دروستدەكات.

3. بیركاری فێربكە، پێش چونە قوتابخانەی، فێری كۆكردنەوە و لێدەركردنی بكە، دواتر دابەشكردن و جاران.

4. باوەڕت بە منداڵەكەت هەبێت، چونكە باوەڕبونی دایك و باوك گەورەترین پاڵپشتی منداڵە بۆئەوەی خۆی زیرەك بكات و هەوڵبدات.

5. ستایشی بكە كاتێك هەر بابەت یان زانیارییەكی نوێ فێردەبێت.

6. كاتێك منداڵەكەت دەبەیتە دەرەوە پێی بڵێ كە رێگەكە بناسێتەوە، جاری داهاتو با منداڵەكەت رێگەكەتان نیشان بدات.

7. كاتێك لە دەرەوە دەگەڕێنەوە، بە منداڵەكەت بڵێ كە چی بینیوە و چی سەرنجی راكێشاوە، چونكە وایلێدەكات یادەوەرییەكان بە بیری خۆی بهێنێتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.