ژیان

پەیوەندی نێوان بۆنکردن و بینین چییە؟

Mic
2024-03-06

توێژینەوەکە کە گۆڤاری زانستی "ساینس ئەلێرت" بڵاویکردووەتەوە، دەرکەوتووە، دوای بینینی هەندێک شێوەی ڕەنگاوڕەنگ لەکاتی هەڵمژینی بۆنی قاوەدا کە بەشداربووان تێکەڵاوبوون لەنێوان ڕەنگی خۆڵەمێشی و قاوەیی، هەروەها تێکەڵاوبوون لەنێوان ڕەنگی سپی و سەوزدا کاتیک بۆنی نەعنایان دەکرد.
زانایان هۆکاری ئەم شێواندنەیان لە تێگەیشتنی ڕەنگەکاندا بە وردی بۆ کاریگەری بۆنی تیژ لەسەر هەستە وەرگرەکانی بینینی مرۆڤ دانا.
تاقیکردنەوەکەش بەو شێوەیە بوو، کە بەشداربووان لە ژوورێکی تاریکدا داندرابوون، پێنج بۆنی جیاوازیان هێنا ، لەوانە قاوە، کارامێل، لیمۆ، گێلاس، نەعنا، کە بەشداربووان لە رێگای کاریگەری بۆنەکانیانەوە شێوە و وێنەی ڕەنگاوڕەنگیان هەست پێدەکرت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.