لە 7ی ئاداری 1991، خەڵكی شاری سلێمانی بە پاڵپشتی شانە نهێنییەكانی رێكخستن و هێزی پێشمەرگە، رووبەڕووی دەزگا داپڵۆسێنەرەكانی بەعس بوونەوە و رچەشكێنی پاككردنەوەی ناوچەكانی كوردستان بوون لە چنگی بەعسی عەفلەقی كە بە جەور و ستەم و كوشتن و بڕین، دەسەڵاتی تۆتالیتاریانەی خۆی بەسەر خەڵكی كوردستاندا سەپاندبوو.
لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، قەڵاكانی بەعس لە سلێمانی كە "لە ئەمنە سورەكە و ئیستیخبارات و مونەزەمە فەرعییەكان"پێكهاتبوون، بە دەستی پۆڵاینی گەل و هێزی پێشمەرگە رووخێنران و سەردەمێكی تر لە مێژووی خەباتی گەلی كورد بۆ رزگاربوون و گەیشتن بە ئازادی و سەرفرازی، دەستیپێكرد.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.