تەندروستی

ئایا هەمیشە پلەی گەرمی ٣٦،٦ پێوەرە بۆ جەستەیەکی تەندروست؟

Mic
2024-03-07

دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ ئاماژە بەوە دەکات کە پێوانەکردنی پلەی گەرمی جەستە دوای خواردن، دوای خۆشۆردن، چالاکیی جەستەیی یان دوای ئەوەی منداڵێک بۆ ماوەیەکی زۆر گریاوە، نادروستە.
دەشڵێت، هەندێک کەس بە بەکارهێنانی گەرمی پێوەرێکی ئەلیکترۆنی لە ژێر چەناگەدا پلەی گەرمی دەپێون، بەڵام باشتر وایە لە دەم و لە ژێر زماندا بیپێون، بەو پێیەی وردترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت مرۆڤ پەلە بکات لە پێوانەکردنی پلەی گەرمی، چونکە ماوەی پێوانەکردنی پلەی گەرمی ژێر چەناگە بە گەرمی پێوی ئاسایی نابێت لە پێنج خولەک کەمتر بێت، هەروەها هی ئەلیکترۆنیش نابێت لە دوو خولەک کەمتر بێت دوای سیگناڵی دەنگی.
میاسنیکۆڤ پێی وایە پلەی گەرمی ٣٦.٦ هەموو کات جێگیر نییە، چونکە کاتێک پلەی گەرمی جەستە لە بەیانیاندا دەپێورێت ئەوە ٣٧،٢ دەبێت، ئەمەش شتێکی ئاساییە و دوای نانخواردنی نیوەڕۆش لەوانەیە بگاتە ٣٧،٧ و ئەمەشیان ئاساییە، بەڵام ئەگەر لەوە بەرزتر بێت، ئەوا دەبێت رێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.