هەرچەندە هیچ رێگەیەکی هاوبەش بۆ هەمووان نییە بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام ماڵپەڕیWIO News شەش ئامۆژگاری پێشکەش دەکات کە لە داب و نەریتی ژاپۆنەوە سەرچاوەیان گرتووە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستەت:
١. نانخواردن بە هێواشی و لەسەرخۆ، کلتوری ژاپۆنی گرنگی بە تامکردنی هەموو جۆرە خواردنێک بە هەمەجۆری دەدات بەهێواشی و لەسەرخۆ، کە ئەمە رێگە بە جەستە دەدات بزانێت کەی هەست بە تێربوون دەکات، ئەمەش ئەگەری زیادەڕۆیی لە خواردن کەمدەکاتەوە.
٢. پێکهاتەی وەرزی و تازە، زۆرجار ژەمە ژاپۆنییەکان بەرهەمی وەرزیی و تازە لەخۆ دەگرن، رێجیمێکی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە ماددە خۆراکییە پێویستەکان و ریشاڵەکان دابین دەکات، ئەمەش هەستکردن بە تێری بە کالۆری کەمتر بەرەو پێش دەبات.
٣. ماسی و خواردنی دەریایی، خواردنی ژاپۆنی بە شێوەیەکی سەرەکی ماسی و خواردنە دەریاییەکان لەخۆ دەگرێت کە سەرچاوەیەکی نایابی پرۆتینی بێ چەورین، زیادکردنی ماسی لە خۆراک و کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سور دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەدەستهێنانی کێشێکی تەندروست لە جەستەدا.
٤. چا خواردنەوە، چای سەوز یەکێکە لە خواردنەوە سەرەکییەکانی کلتوری ژاپۆن و دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، خواردنەوەی چای سەوز، بەتایبەتی پێش ژەمەکان، رەنگە یارمەتیدەر بێت لە خێرا هەرسکردن و بەشداربێت لە دابەزاندنی کێش.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.