هەواڵ

هەرێم ترسی لە دزەکردنی زانیارییەکان هەیە

Mic
2024-03-14

هەرچەندە حکومەتی هەرێم دەڵێت سەرجەم داتا و زانیاری پێویستیان تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی حکومەتی ناوەندی کردووە، بەڵام سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ئامادەنین لیستی مووچەخۆرانی سەربازی ڕادەستی بەغداد بکەن، چونکە مەترسی بۆسەر "ئاسایشی نیشتیمانی" هەیە.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" ئێمە ئامادەنین لیستی مووچەخۆرانی سەربازی ڕادەستی بەغداد بکەین، چونکە مەترسی هەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی، حکومەتی عێراق خۆی لیستی حەشدی شەعبی لەلا نییە، ئیتر ئێمە چۆن لیستی سەربازی دەنێرین."

وتیشی،" ئەگەر هەر ناچار بین، ڕەنگە بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە بنێرین، بەڵام سەرجەم لیستی سەرجەم سلکە سەربازیەکان بە هیچ جۆرێک ئامادە نین ڕادەستیان بکەین."

هەرچەندە 11ی مانگی 3 وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری داوە 130 ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق. ئەم پارەیەش بۆ مووچەکی مانگی دووی بەشێک لە فەرمانبارانی هەرێم کە تایبەتە بە موچەی خانەنشینی و ئەوانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

بڕیاربوو ئەمە گوژمەی یەکەمی مووچەکە بێت و بە چەند گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ ته‌واوی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت.

بەڵام ئەمڕۆ 13ی مانگی 3 وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەند،" پارەی مووچە خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم و تا ئێستا دەستکاریان نەکردووە و حکومەتی هەرێم لە پرۆژەی "هەژماری من" پاشەکشە ناکات."

هاوکات ئەمڕۆ چوار شەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئامادەی کۆبوونەوەکەش دەڵێت، وەزیر جەختی کردەوە دەبێت مووچە لە "ڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەکانەوە دابەش بکرێت."

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا پرسیار لە وەزیری دارایی کرا سەبارەت بە مووچەی مانگی سێ و ئەو شوێنانەی کە مووچەی نەهاتووە، وەزیر باسی لەوە کرد کە ئەوەی لیست بێت و بۆ ئەو چووبێت تەمویلی کردوە، ئەوەی تریش دەبێت لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەکانەوە بێت، حکومەتی هەرێم دەبێ دەستوبرد بکات لەو بابەدا."



لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە ڕۆژی 21ی مانگی 2ی 2024، تایبەت بە شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، وا چاوەڕواندەکرا کێشەی مووچەۆرانی هەرێم دوای دە ساڵ چارەسەر ببێت، بەڵام کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەت لەسەر میکانیزمی ناردنی مووچە و دابەشکردنی لە ڕێگەی بانکەکانەوە پێناچێت، کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر ببن.

بە هۆی کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتیشەوە، دوای تێپەڕبوونی چل ڕۆژ هێشتا مووچەخۆران لە چاوەڕاوانی مووچەی مانگی شوباتدان، بەڵام تە ئێستا چارەنووسی مووچەکانیان نادیارە.
سۆران عومەر دەڵێت،" دەبێت هەردوو حکومەت لەسەر کێشەکان دانیشن و ڕێککەون لەسەر میکانیزم و ڕێکارەکانی تایبەت بە جێگیر کردنی مووچە هەیە لە بانکە فیدڕاڵیەکان، دەبێت كێشەکان بە گفتووگۆ چارەسەر ببێت چونکە ڕێگەی تری نییە."

وتیشی،" تا کاتی کردنەوەی هەژماری بانکی، دەبێت مووچە بە لیست بنێردرێت و دابەش بکرێت، سەبارەت بە داهاتی ناوخۆش بە پێی قانوونی بودجە و دادگای فیدڕاڵیش دەبیت ڕادەستی ناوەند بکرێت و مووچەی لێ دابەشبکرێت، پارەی گومرگەکانیش دەبێت لەسەدا پەنجا بدرێت بە ناوەند و سەدا پەنجاکەی تریش بۆ ئەم شارە بێت گومرگەکەی لێیە."

More News

Most Popular

تەندروستی

ئەم خواردنانە بەرپرسن لە هەوکردنی جومگەکان

Mic
2024-07-27

چەندین جۆری جیاواز لە هەوکردنی جومگەکان هەیە کە ژمارەیەکی زۆر بەدەستیەوە دەناڵێنن و چەندین چارەسەری جیاواز بەکاردەهێنن، لەکاتێکدا هەندێک لە خواردنەکان هەوکردنی جومگەکان کەمدەکەنەوە و هەندێکی دیکەیان لەکاتی هەوکردنی جومگەکاندا نابێت بخورێن چونکە زیاتری دەکەن بەپێی ماڵپەڕی”doctor.ndtv”.
ئەم خواردنانە بەرپرسن لە هەوکردنی جومگەکان:
-شەکر
ئەو کەسانەی هەوکردنی جومگەکانیان هەیە باشترە لەو خواردن و خواردنەوانە دووربکەونەوە کە شیرینن، چونکە هەوکردنی جومگەکان زیاتر دەکەن.
-خواردنە سوێرەکان
زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێدا مەترسی توشبوون بە هەوکردنی جومگەکان زیاددەکات وەک هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزم، هەروەها دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەر و جەڵتەی مێشک زیاددەکات.
-گۆشتە ئامادەکراوەکان یان گۆشتی سوور
کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر هەوکردنی جومگەکان هەیە و هۆکارن بۆ زیادبوونی هەوکردنەکانی جەستە بەتایبەتی هەوکردنی جومگەکان.
-باینجان
سۆلانین ماددەیەکە لە کۆمەڵێک لە سەوزەواتەکاندا هەیە وەک باینجان، توێژینەوەکان سەلماندویانە باینجان هۆکارە بۆ هەوکردنی جومگەکان، چونکە ماددەی سۆلانینی تێدایە لەگەڵ فلۆرای ڕیخۆڵە کارلێک دەکەن و دەبنە هۆی هەوکردنەکان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ.
-کاربۆهیدراتە سادەکان
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدراتە سادەکان وەک نان، برنج و مەعکەرۆنی سپی ڕیشاڵ و کانزایان کەمترە بەراورد بەوانەی لە دانەوێڵە تەواوەکان دروستدەکرێن، زیادەڕەویکردن تێیاندا دەبنە هۆی هەوکردنی جومگەکان و مەترسی قەڵەوبوونیش زیاددەکەن.