شەپۆلێکی بەهێزی باران باراین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە لە شاری دهۆک لافاوی گەورەی درووستکرد کە بەهۆیەوە دوو کەس خنکان و 15 ئۆتۆمبیلیش ژێر ئاو کەوتن.
هەروەها ئامارە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە 100 ماڵ لە دهۆکدا بەر لافاوەکە کەوتوون و زیانیان پێگەیشتووە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى رایگهیاند، لە دواینیوەڕۆی ئهمڕۆ بارانبارینى بە لێزمەو هەورە تریشقە دەبێت و سبهی چوارشهممهش کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت بارانبارین لە هەندێكکاتدا دەبارێت بڕىبارانى پێشبینیکراو بۆ سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى ئهمڕۆ سێشهممه بڵاویكردهوه، "دواى کاریگەربونى شەپۆلى بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان پێشبینى بارانبارین بە گوێرەى دوایین گۆڕانکاریەکان لە سەر ناوچەکەمان، ئەمڕۆ شەپۆلى باران بارین بەردەوامى دەبێت".
كهشوههوای پارێزگای ههولێر
سنورى پارێزگاى هەولێر ماوەى دابارین لە دواینیوەڕۆی ئهمڕۆ باران بارینى بە لێزمەو هەورە تریشقە دەبێت بڕى بارانى پێشبینیکراو لە سەنتەرى هەولێر (35-45) ملم هەندێك ناوچە شاخاوییەکان بۆ سەروى 50 ملم، سنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لە سەرووى 60 ملم دەبێت.
لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو بڕى بارانى تۆمارکراو لە هەندێ وێستگەى سنوورى پارێزگاى هەولێر، مێرگەسور 77 ملم، بارزان 73 ملم.
كهشوههوای پارێزگاى دهۆک
له سنورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ زۆرترین بارانى پێشبینیکراوى دەبێت لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە، لە هەندێك ناوچە بۆ سەروى 80 ملم زیاتر دەبێت، بارانى تۆمارکراوى هەندێك وێستگەى سنورى پاڕێزگاى دهۆک لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردو، ئامێدى 73 ملم، دینارتە 61 ملم، بجیل 65 ملم.
كهشوههوای پارێزگاى سلێمانى
له سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و ئیدارەى گەرمیان لە دواى نیوەڕۆ بارانبارینى زیاتر دەبێت لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى لە نێوان (40-65) ملم ناوچە شاخاوییەکان بۆ سەروى 60 ملم، ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان بڕى بارانى لە نێوان (30-40) ملم دەبێت ئیدارەى ڕاپەڕین بڕى بارانى پێشبینیکراوى لە نێوان (60-75) ملم دەبێت، لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردو بڕى بارانى تۆمارکراو لە هەندێك وێستگەى کەشناسی لە سنورى ئەم ناوچانە: سلێمانى 35 ملم، هەڵەبجە 38 ملم، پێنجوێن 56 ملم، مەیدان 36 ملم.
سبەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانی باسی لهوهشكردوه، سبەى چوارشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت بارانبارین لە هەندێكکاتدا دەبارێت بڕى بارانى پێشبینیکراو بۆ سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان (10-20) ملم وە سەنتەرى پارێزگاکان لە نێوان (5-10) ملم وە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ بڕى بارانى پێشبینیکراوى لە نێوان (8-18) ملم دەبێت وە ئیدارەى گەرمیان لە نێوان (5-8) ملم
لە شەوى چوارشەممه بارانبارین کۆتایی دێت ئاسمان هەر بە هەورى دەمێنێتەوە
پێشبینی دەکرێت، لە شەوى چوارشەممه لەسەر پێنج شەممە بارانبارین کۆتایی بێتت ئاسمان هەر بە هەورى دەمێنێتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.