گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەدی باکوری کوردستان بەبەشداری سەدان هەزار کەس دەستیپێکرد و لەلایە زانا ژنە سیاسەتمەداری کوردیش بەشداری تێدا دەکات
ئاهەنگی نەورۆز کە بە دروشمی "هەستە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" به ئامادهبونی ههزاران كهس بەڕێوەدەچێت، ئاڵا و دروشمهكانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ی بهرزكردوهتهوه.
بهگوێرهی ماڵپهڕی میزۆپۆتامیا، دهیان ههزار كهس له تهواوی شارهكانی باكوری كوردستان بۆ بهشداریكردنی له ئاههنگی نهورۆز چونهته شاری ئامهدی باكوری كوردستان، بهیانی ئهمڕۆش ئاههنگهكه به خولەکێک ڕێزگرتن لەو کەسانە دەستیپێکرد کە لە خەباتی ئازادی و دیموکراسیدا گیانیان لەدەستداوه.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدارانی کورد، پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حیزبی و حکومی لە ئامەدی باکووری کوردستان، ئاهەنگی نەورۆز سازدەکرێت.
بڕیارە لەیلا زانا، سیاسەتڤانی کورد لە ئاهەنگەکەدا گوتارێک پێشکێش بکات.
لەکاتێکدا چەند رۆژە لە زۆربەی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی باکووری کوردستان، ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەدەچێت، لە ئامەد جیاواز لە ناوچەکانی دیکەی باکووری کوردستان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21-03-2024) ئاهەنگی نەورۆز دەکرێت، کە بە گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە باکووری کوردستان و تورکیا دادەنرێت.
ەورۆزی ئەم ساڵ هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، کە لە 31ـی ئەم مانگە دەکرێت، ئەمەش ئاهەنگەکانی نەورۆزی زیاتر بە جۆش و خرۆش کردووە.
سەرەڕای ئەوەی لە دوێنێ شەوەوە بارانێکی بەخوڕ دەبارێت، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان لە ئاهەنگی نەورۆزدا بەشدارن و پێشبینی دەکرێت لە نەورۆزی ساڵی 2013 قەرەباڵختر بێت.'
بڕیارە لەیلا زانا، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد بەشدار بێت و گوتارێک پێشکێش بکات، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ قەرەباڵخیی زیاتری ئاهەنگەکە.
ناسۆری کلێنچکە : بریتییە لە دروست بوونی کیسێک، کە زۆر جار پێک دێت لە موو و چڵک و پیسایی لە ژێر پێستی ناوچەی کلێنچکە (بەشی سەرەوەی نێوان هەردوو سمت)، بەهۆی هەڵگەڕانەوەی و کۆبوونەوەی مووەکانەوە و دروست بوونی کون لەسەر پێستەکە و هاتنە دەرەوەی پێکهاتەی کیسەکە لێیەوە، وە هەندێک جار دەکرێت هەمان حاڵەت لە ناوکدا ڕوو بدات.
هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک خالی جیاواز لەوانە:
قەڵەوی
دانیشتنی زۆر وەک ئەوانەی شۆفێری زۆر دەکەن یان شێوازی کارەکەیان بە شێوەیەکە زۆر دادەنیشن
جل و بەرگی تەسک
پاک و خاوێن ڕانەگرتنی ئەو شوێنە.
هەبوونی موویەکی ڕەق و ئەستوور و لانەبردنی
نیشانەکانی نەخۆشی ناسۆر:
- ئازار.
- خوران.
-دروست بوونی کون.
- هەوکردن و دروست بوونی دومەڵ، کە دەبێتە هۆی:
٭سووربوونەوە و هەڵئاوسانی شوێنەکە.
٭هاتنەدەروەی کێم و خوێناو بەشێوەی شلەیەکی زەردباو و بوونی بۆنی ناخۆش لە برینەکە.
٭بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.