هەواڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ئاشکرا کرد

Mic
2024-03-25

بەغدا _ MIC

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەست و داتای بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانیان رادەستی حکومەتی عێراق نەکردووە و ئەوەش هۆکاری سەرەکی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەست و داتای بەرهەمی نەوتی کێڵەگەکانی هەرێمیان بەدەست نەگەیشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر کاتێک کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانیان بە فەرمی بەگوێرەی یاسا رادەست بکەن لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بەپێی دەستوور و یاسا هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە.

باس لەوەش کراوە، حکومەتی هەرێم ملیاران دۆلار قەرزاری کۆمپانیا نەوتییەکانە کە زیادەڕۆیی تێداکراوە و حکومەتی فیدڕاڵی هیچ زانیارییەکی لەبارەى ئەو قەرزانەوە نییە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.