چاوەڕواندەکرێت کە سبەی دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هەشت وەزیری وڵاتەکەی، سبەی دووشەممە بەسەردانێکی فەرمی بگەنە بەغدا و دواتریش سەردانی هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بکەن
سەردانەکەی ئەردۆغان دوای تێپەڕینی 12 ساڵدێت بەسەر یەکەم سەردانیدا بۆ عێراقی و هەرێمی کوردستان، کە ئەوتا سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو.
چاوی میدیا و ناوەندە سیاسییەکان لەسەر سەردانەکەی ئەردۆغانە و "بە سەردانێکی گرنگ" وەسفیدەکەن، چاوەڕواندەکرێت کە ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و عێراقدا ئەنجامبدات. لەناویاندا کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم.
پرسەکانی کۆبوونەوەکانیش تایبەت دەبن بە "پرسی ئاسایشی و ئابوری"
بەر لەسەردانەکە بەچەند رۆژێک، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی"دەرفەتم دەبێت سەردانی هەولێر بکەم و پرسی نەوت و پەیوەندییەکانی هەردوولا تاووتوێ بکەم."
تورکیا یەکێکە لە دراوسێ گرنگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و یەکێک لە سەرەکیترین دەوازەی عێراقیش بۆ هاوردە و هەناردەکردنییش تورکیایە کە قەبارەکەی ساڵانە ملیاران دۆلارە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.