تەندروستی

شوکولاتە خەمۆکی کەمدەکاتەوە

Mic
2024-04-21

توێژینەوەیەک لە چین دەریدەخات، شوکولاتە ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەیەکی زانکۆی ژینگ ژۆو لە چین ئاماژە بەوەدەکات، شوکولاتە مادەی دژەهەوکردنی بەهێزی تێدایە کە یارمەتیی پاراستنی خانەکانی مێشک دەدات، بەوەی کە مەترسیی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە.

د. مێنگ ژون ژانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: تەنانەت شوکولاتە دەتوانێت سیستمی بەرگریی جەستە بەرزبکاتەوە بەهۆی تایبەتمەندیی دژە هەوکردنی.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: مادەی 'تیۆ بڕۆمینی' نێو شوکولاتە رۆڵی هەیە لە باشترکردنی تواناکانی مێشک و دەتوانێت خەمۆکیش کەمبکاتەوە.

بە گوێرەی ناوەندی مایۆکلنیکی پزیشكی لە ئەمریکا، شوکولاتەی رەش چەند تایبەتمەنییەکی هەیە وەکو 'دژەهەوکردن، چالاککردنی سووڕی خوێن، کەمکرنەوەی چەوریی کۆلیستڕۆڵ، کەمکرنەوەی هەوکردنەکان، بەهێزکردنی تواناکانی بڕیاردان و یادگە و دەوڵەمەندیشە بە مادە کانزاییەکان'.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.