هەواڵ

نەوەی نوێ: پارتی و یەکێتی و هەندێک لایەن دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخەن

Mic
2024-04-23

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی لەسەر هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بڵاو کردەوە و رایگەیاند، یەکێتی و پارتی و هەندێک لایەن لە هەوڵدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی هەرێم.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارتی و یەکێتی لەگەڵ هەندێک لایەنی دیکەی هەرێم لە گفتوگۆدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، ئەم کارە ئەوپەڕی ترسنۆکی ئەو دوو لایەنەی دەسەڵات دەردەخات و ترسێکی روون و ئاشکرایە لە هەڵبژاردن.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەێنین کە نەوەی نوێ دژی هەر هەوڵێکە تایبەت بە دواخستنی هەڵبژاردن و پێمان وایە هەر لایەنێک بە داواکاری پارتی رازی بێت ئەوا پاشکۆیی و بێ دەسەڵاتی خۆی دەسەلمێنێت و ئەوپەڕی ترسە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن".
بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردن لە هەرێم بەڕێوەبچێت و فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیش بەردەوامن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.