هێرشە مووشەکە بەرپرسانی کۆمپانیای دانەغازی ناچارکرد کە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کە یەکێکە لە کێڵگە زەبەلاحەکانی غاز رابگرن
دانەغاز دەڵێت راگرتنەکە کاتییە و لەچەند رۆژی داهاتوودا بەشێوازی نوێ دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە.
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارەكان له هەرێم و عێراق كاردهكهن بۆ بهرزكردنهوهی رێوشوێنه ئهمنیی و بهرگرییهكان بۆ ئهوهی جارێكی دیكه بهرههمهێنان له كێڵگەى غازی کۆرمۆر دهستپێبكاتهوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانیان بەشێوەكی كاتی راگرتووە و گۆڕانکارییان لە شێوازی کارەکان کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، هەر بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش لەکاتێکداییە، رۆژى هەینی هێرشێکی درۆنی کرایەسەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر کوژرانى چوار کارمەندى بیانى و برینداربوونى دووانى دیکەى لێکەوتەوە، بەهۆیەوە ناردنى غاز بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا راگیرا و بەرهەمهێنانى کارەبا کەمیکرد.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.