هەواڵ

مەیموونێک بە جۆرە گیایەک برینی خۆی ساڕێژ دەکات

Mic
2024-05-05

مەیموونێکی جۆری "ئۆرانگۆتان"  بەجۆرێکی گیا کە لەباخچەکەدا هەبووە برینێکی سەر رووخساری خۆی ساڕیژ دەکات، ئەوەش زانایانی توشی سەرسوڕمان کردوە

زانایان سەرسام بوون بە بینینی مەیموونێک، گەڵادارێک دەجوێت و بەدەستی خۆی لەسەر دەستی دایدەنێت و برینێکی ڕووخساری پێ ساڕێژ دەکات.

زانایان دەڵێن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا مەیموونێکی جۆری "ئۆرانگۆتان" یان بینیوە  بۆ ساڕێژ کردنی برینی خۆی لە گیایەک بە ناوی 'ئاکار کونینگ' سوودی بینیوە و وەکو دەرمان بەکاری هێناوە.

ئەو مەیمونە گیایەکە دەجوێت و بە پەنجەکانی خۆی بە هێمنی لە سەر برینەکەی دەموچاوی دادەنێت، کە لە سەر ڕوومەتی لای ڕاستی بووە و چارەسەری کردووە.

گیایەکە خۆی دژە بەکتریایە، زیاتر خەڵکی ناوچەکە بەکاری دێنن وەکو دژە هەوکردن و پێشتریش بینویانە کە مەیموونەکانی دیکە بە دوای دەرمان بۆ برینیەکانی خۆیان دەگەڕێن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.