لیژنەیەکی پسپۆڕی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوونی زانستی بۆ مرداربوونەوەی باڵندە نەورەسەکان سەردانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکات.
پۆلیسی داراستانیش دەڵێت هێشتا هۆکاری مرداربوونەوەی ئەو هەزاران نەورەسە نادیارە کە لە کەناراوەکانی دووکان و هەندێک ناوچەی دیکەدا کەوتوون
بە فەرمانی وەزیری تەندروستی، لیژنەیەکی پسپۆڕ سەردانی دەڤەری ڕاپەرین دەکات بە مەبەستی بەدواداچوونی زانستی لەسەر هۆکاری مرداربوونەوەی باڵندە نەورەسەکان و ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی ڤێتەرنەری و چۆنیەتی ئەنجامدانی ڕووپێو و و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، ستافێک لە پزیشکی بەشی پشکنین و تاقیگە و پزیشکانی بەشی ڤێتەرنەری دوکان پشکنینیان بۆ نەورەسە سەرسپییەکانی دەریاچەی دووکان کە مرداربوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری سەرەکی مرداربوونەوەی نەورەسەکان نەزانراوە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆمەڵێک باڵندەی کێوی لە جۆری نەورەس لەسەر زێی بچووک تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە بە هۆی ڤایرۆسێکەوەیە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.