توێژینەوەیەکی
نوێ دەریدەخات بەرکەوتن بە فشاری دەروونی لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی دووگیانیدا دەبێتە
هۆی دابەزینی ئاستی زیرەکی لە منداڵانی نێردا.
بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی
(دەیلی مەیلی بەریتانی) بڵاویکردۆتەوە، کاتێک ئافرەت دووگیان دەبێت، ڕێژەی کۆرتیزۆڵی
بەشێوەیەکی سروشتی بەرز دەبێتەوە، کە هۆرمۆنێکی ستیرۆیدە و لە وەڵامی فشاری دەروونیدا
دەردەدرێت، ئەمەش پێویستە بۆ گەشەکردنی تەندروست و تەندروستی منداڵەکە و پۆزەتیڤی
هەیە کاریگەری لەسەر گەشەکردنی مێشکی.
بەڵام تیمێکی توێژەران
بۆیان دەرکەوتووە کە زیادبوونی ئاستی کۆرتیزۆڵ لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی دووگیانیدا
ڕەنگە ڕێگری لە نمرەی ئاستی زیرەکی کوڕانی تەمەن حەوت ساڵان بکات.
بۆ پشکنینی کاریگەرییەکانی
لەسەر کارکردی مەعریفی منداڵان لەگەڵ گەشەکردنیان، توێژەران داتایان لەسەر ئاستی کۆرتیزۆڵی
٩٤٣ ژنی دووگیان لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی دووگیانیدا شیکردەوە، هەروەها پشکنینی زیرەکی
منداڵەکانیان لە تەمەنی حەوت ساڵیدا.
ئەنجامی تاقیکردنەوەی
ئای کیو
لە لێکۆڵینەوەکەدا
کە ئەنجامەکانی لە کۆنگرەی ئەورووپای زانستی هێلکەدان لە ستۆکهۆڵم خراوەتەڕوو، توێژەران
بۆیان دەرکەوتووە ئەو ئافرەتە دووگیانانەی کە کوڕێکیان هەڵگرتووە، ڕێژەی کۆرتیزۆڵ
لە خوێندایان کەمترە بە بەراورد بەو ژنانەی کە کچیان هەڵگرتووە، هەروەها ئەو کوڕانانەی
کە بەرکەوتەی ڕێژەیەکی بەرزتر بوون لە کۆرتیزۆڵ لە سکی دایکیدا ئەنجامەکانی کەمتر
بووە لە تاقیکردنەوەکانی زیرەکی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، پێناچێت کچان کاریگەرییان
لەسەر بێت.
توێژەران لە
زانکۆی ئۆدێنس لە دانیمارک، دەڵێن دۆزینەوەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە کوڕان ڕەنگە
"زیاتر ئامادەیی بەرکەوتنی کۆرتیزۆڵیان هەبێت" لە کچان.
توانای قسەکردن
و زمان
لێکۆڵینەوەیەکی
پێشووتر، کە لەلایەن هەمان تیمی توێژەرانەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە منداڵانی
تەمەن یەک تا سێ ساڵ توانای قسەکردن و زمانیان پێشکەوتووترە کاتێک دایکیان لە سێ
مانگی سێیەمی دووگیانیدا ئاستی کۆرتیزۆڵیان بەرز بووە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا
دەرکەوتووە، ئەو کوڕانەی دایکیان بەرکەوتەی ئاستێکی بەرزی فشاری دەروونی بوون، دەتوانن
لە تەمەنی ١٢ بۆ ٣٧ مانگیدا وشەی زیاتر بڵێن، لە کاتێکدا کچان لە تەمەنی ١٢ بۆ ٢١
مانگیدا باشتر بوون لە تێگەیشتن لە وشەی زیاتر.
کاریگەری کاتی
دکتۆر ئانجا ڤینگەر-درایەر،
توێژەری سەرەکی دەڵێت: "هەرچەندە توێژینەوەکەی پێشوو دەریخستووە کە بەرکەوتنی
پێش لەدایکبوون بە کۆرتیزۆڵ پەیوەندییەکی ئەرێنی بە گەشەکردنی زمانەوە هەیە، بەڵام
لە توێژینەوە نوێیەکەدا، بەرکەوتنی کۆرتیزۆڵ پێش لەدایکبوون پەیوەندییەکی نەرێنی بە
نمرەکانی ئاستی زیرەکییەوە هەبووە،" توێژەری سەرەکی دکتۆر ئانجا ڤینگەر-درایەر
وتی، ڕوونیکردەوە کە ئەنجامەکان مانای " کە "ئاستی بەرزی بەرکەوتنی پێش
لەدایکبوون دەتوانێت کاریگەری کاتی لەسەر گەشەکردنی مەعریفی منداڵ هەبێت."
کێشەی ڕەفتار و
فشاری دەروونی
هەروەها لێکۆڵینەوە
جیاوازەکان دەریانخستووە کە ئەو منداڵانەی بەرکەوتەی ئاستی بەرزی کۆرتیزۆڵ دەبن، ئەگەری
تووشبوونیان بە کێشەی ڕەفتار و نەخۆشی پەیوەست بە فشاری دەروونی لە دواتردا زیاترە.
دوای چەندین کۆبونەوە، لە کۆتایی کۆبونەوەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێم پەسەندکرا، بەمەش بەستەڵەکی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا توایەوە و هیچ
بیانویەک بەدەست عێراقەوە نەما بۆ ناردنی مووچە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
دەنگی لەسەر دوو بڕیاردا سەبارەت بە میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە
بیانییەکان و پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان.
یەکەم: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە کرێی دەرهێنانی نەوت
بۆ کۆمپانیا بیانییەکان، کە بۆ هەر بەرمیلێک بە 16 دۆلار دیاریکراوە، چیتر بە پارەی
کاش نەدرێت.
بەپێی بڕیارەکە، لە بری پێدانی پارە، بڕی ئەو نەوتەیان پێدەدرێت
کە هاوتای شایستە داراییەکانیانە و کۆمپانیاکان خۆیان بەرپرس دەبن لە فرۆشتنی ئەو
نەوتە لە بازاڕەکاندا.
دووەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی سەرەتایی نیشاندا
لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستێکی سێقۆڵی لەنێوان (حکومەتی هەرێمی کوردستان - حکومەتی فیدراڵی
عێراق - کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان).
مەرجی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئەوەیە کە حکومەتی عێراق
گرێبەستەکە بەرز بکاتەوە بۆ لیژنەی راوێژکاریی وەزارەتی نەوتی عیراق.
چاوەڕوان دەکرێت لیژنەکە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا
وەڵامی کۆتایی خۆی بداتەوە، تاوەکو گرێبەستە سێ لایەنییەکە بە فەرمی ئەنجام بدرێت
و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم دوو بڕیارە بە هەنگاوی گرنگ دادەنرێن بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان
هەولێر و بەغدا.
بە جێبەجێکردنی
بڕیارەکان، حکومەتی عێراق هیچ بیانویەکی بەدەستەوە نامێنێت بۆ نەناردنی مووچەی
هەرێم و دەبێت قۆناغ بەقۆناغ موچەی مانگەکانی مووچە خۆرانی هەرێم بنێرێت، کە تا
کۆتایی ئەمساڵ دەکاتە شەش مووچە.